ئیتالییەکان گەورەترین کێڵگەی غازی جیهانیان دۆزیەوە

0

نوچە- الف

ئیتالییەکان ئاشکرایانکرد، کەگەورەترین کێڵگەی نەوت و گازیان لەجیهاندا دۆزیوەتەوە، ئەو دۆزینەوەش بەگەورەترین رووداو لەمێژووی خۆیاندا باس دەکەن. کۆمپانیای نەوت وغازی ئیتالیا (ئێتی) لە سەر ماڵپەڕی خۆی رایگەیاند، کە گەورەترین مەیدانی غازی جیهانی لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی خۆی لە کەنارەواکانی میسر دۆزیوەتەوە. ئێتی، ئەو دۆزینەوە بە گەورەترین رووداو لە میژووی کۆمپانیاکە ناو دەبات، نوسیونیەتی”دۆزینەوەی ئەم کێڵگە غازیە رۆژێکی گەورەیە بۆ ئیتالیا ومیسر و میسر بۆ دەیان ساڵی دیکە دەتوانێ غازی سروشتی خۆی دابین بکات”. بە پێی زانیاریەکان، رووبەری ئەم کێڵگە گازیە ١٠٠ کیلومەتری چوارگۆشەیە و دەتوانێ ٨٤٩ میلیۆن مەتری چوارگۆشە غاز و ٥/٥ میلیار بەرمیل مونشەقاتی نەوت دابین بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com