پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 31-8-2015 لە شاری بەغدا جارێکی تر بە داواکاری ترەوە خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی دانیشتووی ئەو شارە دەستی پێکردەوە.
لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا خۆپیشاندەران چوونە بەردەم ئەنجوومەنی دادوەری عێراق و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەکەن.
مێدحەت مەحموود سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقە و خۆپیشاندەران دەست بەجێ داوای دەست لە کار کێشانەوەی لە کارەکەی لێ دەکەن.
خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە و خۆپیشاندانانە لە بەردەم دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق و داوای دەستلە کارکێشانەوەی ئەو بەرپرسانە دەکەن تێوەگلاون لە گەندەڵی.
لە ڕابردووداو لە ڕۆژی 17-8-2015 ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق داوایەکی میدحەت مەحموودی رەتکردەوە کە داوای خانەنشین بوونی کردبوو.