نوچەنیت
لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاری دامەزراندنی بۆ 535 فەرمانبەر دەکرد.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەییدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە پێی ڕێنماییەکانی دامەزراندنی فەرمانبەر پێویستی بە کارمەند هەیە و دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە.
شێوازی دامەزراندنەکەشی لە نێوان گرێبەست و ڕەسمیدا ڕاگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو فەرمانبەرانەی دادەمەزرێنرێن بەشێوەی ڕەسمی دادەمەزرێن.
هەندرێن موحەمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو فەرمانبەرانەی کۆمیسیۆن پێویستی پێیەتی ژمارەیان 535 کەس دەبێت و هەندێکیان لە وەزارەت و فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێمەوە دەگوازنەوە و بەشێکی تریش لە ڕێگەی سی ڤییەوە دادەمەزرێن.
لە نزیکترین کاتدا لە ماڵپەڕی فەڕمی کۆمیسیۆنەوە ئاگاداری دامەزراندنی فەرمانبەران ڕادەگەیەنرێت و دەرچوانی زانکۆکانیش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.