یادگارییەکی دەورانی”کۆماری دیموکراتی ئەلمانیا”لە ژێرخاک دەردەهێنرێ و دەگوازرێتەوە بۆ مۆزەخانی پایتەختی ئەڵمانیا.
سەری لینین کە لە دوای رووخانی ئەڵمانی سۆسیالیستی لە پەیکەرەکەی جیا کرابووەوە و کرابووە ژێر خاکەوە،جارێکیتر دەکەوێتە بەر دید.
بڕیار وایە دوای ٢٤ ساڵ،سەری تەندیسی گەورەی رێبەری شۆڕشی ئۆکتۆبری روسیە بگەرێندرێتەوە مۆزەخانی بەرلین.
پەیکەری بەردینی لینین کە هاوکات لە گەڵ حکومەتی کۆمۆنیستی ئەڵمانی رۆژهەڵات رووخێندرابوو،دوای ئەوەی پارچە پارچە کرا لە باشووری بەرلین لە نزیک گۆلی”موگڵ” کرابووە ژێر خاکەوە.
سەری ئەم پەیکەرەی لینین ٣.٥ تەنە و ١/٧٠ سەنتی مەتریش بەرزایی هەیە.