میدیاکانی عێراق و ژمارەیەک لە راگەیەنەکانی عەرەبی،باس لە تیرۆری چوار کەس لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی عێراق دەکەن کە دژ بە گەندەڵی لەم وڵاتە بەرێوەچوون.
هەر یەک لە ماڵپەرەکانی”السومریە”،”جی بی سی نیوز” و هەندێک راگەیەنی وەک ئەلجەزیرە و سکای نیوز ئەم هەواڵەیان بڵاو کردۆتەوە.
خالد العکیلی،مسلم هیثم الرکابی،ولید سعید الطائی و شیخ صباح الکموشی چوار کەس لە ریکخەرانی ئەم خۆپیشاندانانە، لە رۆژانی رابردوو بە شێوەیەکی گوماناوی بە هۆی تەقینەوە و تەقەی کەسانی نەناسراو، گیانیان لە دەست داوە.
گۆڕەپانی تەحریری بەغداد و مەیدانە سەرەکیەکان لە شارە گەورەکانی عێراق ،لە چەند حەوتووی رابردوودا شاهیدی خۆپیشاندانی جەماوەری بوون دژ بە گەندەڵی بەرپرسان و هەروەها خستنە رووی داواکاریەکانیان بۆ چاکسازی و باشتر کردنی دۆخی ژیان لەم وڵاتە.