گەورەبەرپرسێکی کوێت:ئێران دوژمنی راستەقینەی وڵاتانی ناوچەیە

0

نوچە-رادیو فردا

بەرپرسی کۆمیسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوێت لە بەیاننامەیەکدا ئێران بە دوژمنی راستەقینەی وڵاتانی عەرەبی سوننە لە ناوچەکە ناودەبات.

حمد الهرشانی دەشڵێ:بۆ هەموو لایەک روون بۆتەوە کە ئێران خەریکی پیلانگێڕیە بۆ لێدانی بەرژەوەندی و رووخاخی حکومەتەکانی ناوچەکە.

هەواڵدەریی فەڕەنسە لە پەیوەندی لە گەڵ ئەم لێدوانەی الهرشانی دەڵێ:ئەمە توندترینی ئەو رەخنانەیە  کەلە ساڵانی رابردوو بەرەرووی وڵاتێک دەبێتەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەی الهرشانی دا هاتووە:تەقینەوەی رۆژی هەینی ئەم وڵاتە بەڵگەیەکی سەلمێنەری دیکەیە بۆ رادیکاڵیزم و توندڕەوی ئێران،هەر بۆیە پێویستە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە  پەرە بە هاوکارە ئەمنیەکانی خۆیان بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com