پرشنگ توانا: هونەری کوردی نەگەشتوەتە ئەو ئاستەی کە بازرگانی پێوە بکرێت
نوچە.نێت
هونەرمەند پرشنگ توانا ساڵانیکە کاری هونەری دەکات, لە ووڵاتی سوید نیشتەجێیە، ئەو هونەرمەندە لەگەڵ کاری هونەری، کاری سیاسیش دەکات لە فیدراسوینی کۆمەڵە کوردیەکانیش لە سوید کاری مەدەنی و جەماوەری ئەکات ، لەم دیمانەدا بۆ رادیو سالا لە سوید، تیشک دەخاتە سەر ئەو کەم کورییانەی کە بوەتە ئاستەنگ لە بەردەم هونەرمەندان .
ئالان عومەر: کاری نویتان چیە و خەریکی چین ؟
پرشنگ توانا: دوو کارم ئامادەیە یەکیان گۆرانیەکی شادە ،بەڵام لەبەر باروو دۆخی ئێستای کوردستان بڵاومان نەکردوەتەوە ، گۆرانی دوەمیش گۆرانیەکی نیشتمانیە و کاری تۆمارکردنی تەواو بوەو کلیپی ماوە بەهیوام بەزوترین کات تەواوی بکەم هەرچەند ناتوانم بڵێم لەوکاتەدا تەواو دەبێت، بەڵام هەوڵ ئەدەم لەزوترین کاتدا تەواوی بکەم پێشکەشی جەماوەری بکەم .
ئالان عومەر: بەرهەمێکتان هەیە بە ناوی دەستی خۆبدە،بەشێوەزاری کرمانجیە بێگومان گرنگی خۆی کە هونەرمەندان بە هەموو شێوازەکان گۆرانی بلێن، ئێوە مەبەستان چیبوو کە بە شیوەزاری کرمانجی گۆرانیتان ووتوە؟ بۆچی ئەو شێوەزارەتان هەڵبژارد؟
پرشنگ توانا: لەراستیدا بەلای من و زۆربەی هونەرمەندانیشەوە گرنگە کە بەهەموو شێوەزارەکان گۆرانی بڵێی، وە لە ئێستادا من پێم کەمە کە یەک بەرهەمم هەیە لە ئەلبومەکەمدا کە بە شیوەزاری کرمانجی ، بەڵام لە کاتی ئاهەنگەکاندا بە زۆری بەشیوەزارەکانی تریش گۆرانی دەڵیم ، من مەبەستمە کە بە هەموو زاراوەکان گۆرانی بڵیم چونکە زمانی خۆمانە و دەوڵەمەندین لە زاراوە، بەلامەوە گرنگە کە بتوانرێت بێڵیین بە شێوازێکی وا هەر وەک چۆن شێوەزارەکانی ترقسەی پێ دەکەن ئێمەس بەو شێوە گۆرانیەکە بڵێینەوە .
ئالان عومەر: دوای ئەو هەموو بەرهەمە جوانە بێدەنگ بونتان باش نیە کەوایە دەپرسین بۆچی پرشنگ توانا ماوەیەکە بێدەنگە لە کاری هونەریدا ؟
پرشنگ توانا: بێدەنگی هونەرمەند دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر هاتوو هونەر ببوایە بە بژێوی ژیانیان یان ببوایە بە پیشە هیچ هونەرمەندێک بیدەنگ نەئەبوو ، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ووڵاتی ئیمەدا هیشتا نەگەیشتوینەتە ئەوقۆناغە کە هونەر ببێتە پیشە ، بۆیە ماوەیەک بێدەنگ دەبین دوای ماوەیەکی تر سەرهەڵئەدەینەوە ، لەبەر ئەوە کە منیش بێدەنگم ، بە هەمان شێوەی هونەرمەندانی تریش ، ئەبێت بژێوی ژیانت لەلایەکی ترەوە دابین بکەی بۆیە کاری هونەری لە لایەکی ترسستی پێوە دیار دەبێت ، هەتاوەکو بتوانی کاتیکی لەبار هەبێت یان برەخسێت ئەوکات بتوانیت بێیتەوە ناو ناوان یان کاری تازەبجێ بێنیت، پێم وایە ئەوە تەنیا هۆکار بێت بۆ بێدەنگی هونەرمەندان
ئالان عومەر: بە بروای ئێوە بۆچی کاری هونەری نەبوە بە پیشە ؟
پرشنگ توانا: راستی زۆری ماوە هونەر ببێتە پیشە ،ئێمەس خوازیاربوین هونەر ببوایە بە پیشەو گرنگی زیاترمان بۆ هونەر بوایە ،هۆکاریش لەوانەی کۆمەڵگا بێت کە گرنگی بە هونەر نادەن ،یان لەوانەیە هۆیەکی تر بێت کە وای لێکردوین کەدەنگیشمان نەمینێت ودواتر لەپرسەرهەڵ بدەینەوە .
ئالان عومەر: کێ زیاتر هاوکاریت دەکات بۆ بەرهەم هینانی هونەری؟ کێ هاوکارتە لە کارە هونەریەکانتا؟
پرشنگ توانا: کورەکەم دیدەن توانا کە هاوکاری تەواوم دەکات ،وەک میوزیک ژەن لەهەمان کاتیشدا وەک ئاواز دانەر،بۆ تیکستیش سود لە شعری شاعیران وەردەگرم بە تایبەتی هۆنراوەی هاوسەرەکەم قادر توانا.
ئالان عومەر: یەک لە بەرهەمەکانت بەرهەمی گوڵی من، بەرهەمێکی شادە ئایا پرشنگ توانا لەکاری هونەریدا زیاتر حەزی بە ریتمی شاد دەکات یان شیوازەکانی تری گۆرانی ووتن ؟ ئاوازو ، تیکست و دابەش کردنی ئەم بەرهەمە ئەگەر بۆمان باس بکەی. ئایا لە سوید تۆمار کراوە؟
پرشنگ توانا: بەگشتی حەز بە هەموو شێوازی گۆرانی ووتن دەکەم بەتایبەت ریتمی خاو وە لەهەمان کاتتدا حەز بە ریتمی شادیش دەکەم گۆرانی بڵیم ، ئەم بەرهەمەش کە هەڵم بژاردوە لەسەر ریتمی شادە، ئاوازی و میوزیکی، ئەم بەرهەمە هی دیدەن توانایە تیکست هی شاعیر سەمیر دەسکۆ ، ستایلی ئەم بەرەهەمە جیاوازە لەبەر ئەوەی گەنج حەز بەم ریتمە دەکات .
ئالان عومەر: زۆربەی تیکستەکانت وەک باس کراوە هی بەریز مامۆستا قادرە، کە هاوسەری بەریزتانە .هۆی ئەمە چیە ؟ تێگەشتنی زۆرتانە لەیەک یان نزیکیتانە لەیەکتر یان چی ؟
پرشنگ توانا: لەراستیدا هەردووکیەتی هەم نزیکیە لەیەک ، هەم تیگەشتنیشە لە یەکتر، لەهەمان کاتیشدا هونەرمەند تیسکتێک هەڵ ئەبژێریت کە بەدڵی خۆی بێت، یاخود ئەوەی کە مەبەستییەتی کە لەوتیکستەدا ئەوە هەڵ ئەبژێرێت ، هەر بۆیە منیش بە دڵی خۆم ئەو تیکستانەم هەڵبژاردوە و زیاتریش هی هاوسەرەکەمە،
ئالان عومەر: قسەیەک هەیە کە دەڵێت لەپشتی هەر پێاوێکی سەرکەوتوەو ژنێک هەیە ،، بەڵام لیرەدا ئەکرێت بڵێین لەپشتی کارە جوانەکانی پرشنگ تواناوە مامۆستا قادر توانای هاوسەری هەیە؟
پرشنگ توانا : بێگومان من شانازی پێوە دەکەم ، لەهەموو شوینێکیش ئەیڵێمەوە کە قادر تاوانا هاندەرووهاوکاروو هەموو پشتگیریەکی منە .
ئالان عومەر: کەوایە با پرسیارێکی تایبەتیش بکەین ئەتوانی وەلامیش نەدەیتەوە ،ئەگەر دور لەماجامەلە چۆن باسی ئەکەیت ؟ چۆن بە بیسەرانی ئەناسێنیت؟
پرشنگ توانا : دوور لەموجامەلە سوپاسی قادر تاوانای هاوسەرو هاوکارو هاورێم ئەکەم.هانیداوم لەرێگەی تیکستەکانیەوە زیاترپێشبکەوم جێی شانازیەمەو سوپاسگوزارم.
ئالان عومەر: ئەی وەک خێزانێک بیرتان لەوە نەکردوەتەوە گروپێکی هونەری دروست بکەن یان هیچ بیرۆکەیەکی واتان لەلا دروست نەبوە ؟
پرشنگ توانا: بێگومان رەنگی داوەتەوە لەناو هەموو خێزانەکەماندا بێجگە لەوەی من دایکیانم گۆرانی ئەڵێم و دیدەنیش کە میوزیکژەنەو لەهەمان کاتدا گۆرانیشی وتوە ،نارینی کچیشم خەریکی کاری سیدیەکەیەتی بەهەمان شێوە کە بە کوردی و بە ئینگلیزی گۆرانیەکانی وتوە لە تیکستی خۆیەتی چونکە ئەویش دەستی نوسینی هەیە وەکو باوکی، ئاوازی گۆرانیەکانی هەندێکی هی خۆیەتی و هەندێکیشی هی دیدەنە، هەر وەک وتم رەنگدانەوەی هەبوە بەناو خێزانەکەماندا ،تەنانەت کچی دیدەنیشی گرتوەتەوە کە کلیپیشمان بۆ ئەوە کردوە لە یوتوبی بڵاوکراوەتەوە . لەلایەکی ترەوە براکشم بەناوی عەلی ئەویش هەر هونەرمەندە هەر بۆیە هونەر بوەتە کارێکی بۆماوەیی بۆمان بۆ مناڵی مناڵیشمان بە هەمان شیوە ئەروات. بەنسبەت گروپیش ، پێشتر گروپێکمان هەبوە قادر توانا پاڵپشتمان بوە ، دیدەن وەک میوزیک ژەن ، ئەم گروپەی ئێمەش بەناوی گرپی هەڵەبجەوە بوە ، بڵندیش یەکێک بوە لە ئەندامی گروپەکەمان، بەڵام لەبەر ئەوەی هەریەکەمان کەوتینە شوێنێک ئەوەی مایەوە هەر من و دیدەن وبێگومان قایەریش کە وەک هەمیشە هاوکار بوە لەرێگەی تیکستەکانیەوە ، بەهیوام بتوانین گروپێکی لەو شێوە دروست بکەینەوە لە داهاتودا.
ئالان عومەر: كۆمپانیای yourtone کە دیدەن توانا خاوەنیەتی ماوەیەک پیش ئیستا سەرقاڵی تۆمارکردنی چەند بەرهەمێک بوو بۆ هونەرمەندان ، ئایا ئەو پرۆژە گەشت بە کوێ ؟ چی بەسەر ئەو پرۆژەدا هات ؟
پرشنگ توانا: بێگومان ئەو کۆمپانیاکە کاری بەردەوامە ، هونەرمەندان پەیوەندیان پێوە کردوە و کار لەسەر کارەکانیان دەکات و هەندیکیان ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوە ، خۆت یەکێکی لەو هونەرمەندانە ، کارەکانی ئەو کۆمپانیایە بەردەوام دەبێت و زۆر باشیش ئەبێت.
ئالان عومەر:ئایا ئەم کۆمپانیایە ئەرکی تۆمارکردنە بە تەنیا ، یاخود ئەرکی چاپکردن و بڵاوکردنەوەش ئەگریتە خۆ؟
پرشنگ توانا: بێگومان هەردووکی، چاپ کردن و بڵاوکردنەوەش مانای هەموو لەسەر ئەرکی کۆمپانیا دەبێت ، بۆ سپنسەری ئەلبومیک زۆر لەوە دڵنیا نیم چونکە زانیاری تەواوم لا نیە بەڵام بە دڵنیایەوە هەموو کارەکان لەسەر ئەستۆی خۆیەتی، مەبەستیش ئەوەیە کەهونەرمەندان کۆبکاتەوەو هاریکاریان بکات لەرێی ئەم کۆمپانیاوە .
ئالان عومەر: هۆی کەمی سپۆنسەر بۆجی ئەگەرێتەوە ؟ بۆچی وەکو پێویست نیە لە ووڵاتی ئیمە ؟ ئایا هۆی خراپی بەرهەمی هونەرمەندانە یاخود چیە بە رای تۆ بۆ هەبونی سپۆنسەر بۆ بەرهەمی کوردی زیاتر لەوەی پشتیوانی هونەر بێت بۆ پەیوەندی شەخسی ناگەرێتەوە ؟
پرشنگ توانا : لە راستیدا هونەر نەگەشتوەتە ئەو ئاستەی کە بازرگانی پێوە بکرێت هەر بۆیە سپۆنسەریش نایەوێت خۆی لە قەرەی ئەوە بدات ،لەبەر ئەوەی لەرووی ئیکۆنۆمیەوە سودی لێ وەرناگرێت وە لەوانەشە ئەگەر کاری هونەرمەندان خراپ بێت ئەوان ناچنە ژێر باری ئەوەوە ببنە سپۆنسەری چونکە زەرەری تیا ئەکەن بەڵام لەهەمان کاتیشدا هونەر نەبوە بە پیشە بگاتە ئەو رادەیەی بازرگانی پێوە بکرێ .
ئالان عومەر: زۆر لەهونەرمەندانیش بە بێ ئەوەی بە دوای سپۆنسەردا بگەرێت سپۆنسەری بۆ دروستەبیت و کارەکانی بۆ بڵاو ئەکرێتەوە .. تۆ رات چیە ؟
پرشنگ توانا : دەی ئەوەش لەوانەیە شانسێک بێت بۆ ئەو هونەرمەندە ئەگینا هەندێک جار خراپی بەرهەمی هونەرمەندەکە کە ئامادەی ئەکات وا دەکات سپۆنسەرنەچێتە ژێرئەو بارەوەو بەڵام هونەرمەندیش هەیە بەرهەمەکەی خراپە سپۆنسەری بەرهەمەکەی دەکرێت ، وەک پێشتر وتم ئەیگەرێنەمەوە بۆ باری ئیکۆنۆمیەکە و ئەکەوێتە سەرشانس ئەگینا نازانم چ هۆکارێکی ترهەبێ .
ئالان عومەر: پرشنگ توانا لەیەک کاتدا کاری سیاسی ئەکات لە فیدراسوینی کۆمەڵە کوردیەکان کاری مەدەنی و جەماوەری ئەکات ، کاری هونەری ئەکات ، بەرپرسیاریەتی ماڵی لەسەر شانە .. ئەم هەموو کارە چۆن پێکەوە ئەگونجینیت؟ چۆن کاتەکانت دابەش ئەکەیت ؟
پرشنگ توانا :من توانیومە حەقی خۆیانی پێ بدەم لەگەڵ ئەوەشدا هەرکەس بیەوێت ئەتوانێت پرۆگرامی ژیانی خۆی دابرژێت من خۆم یەکێکم لەوانە کە هەریەکە حەقی خۆمم یاوەتێ و بەردەوامیشم لەکاری خۆم .
