نوچه‌نێت-worldnewsdailyreport
ئێدوارد سنۆدن ده‌ڵێت كه به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وه و دڵنیایه ئوسامه بنلادن زیندووه و له دورگه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ژی و موچه‌یه‌كی زه‌به‌لاحیشی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ئێدوارد سنۆدن كه دوای دزه‌پێكردنی دۆكیومێنته نهێنییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره و روسیا هه‌ڵات و ئێستا له‌و وڵاته ده‌ژی، له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی مۆسكۆ تریبیون ده‌ڵێت دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئوسامه بنلادن ماوه و ئێستا له دورگه‌ی باهاماس ده‌ژی و مووچه‌یه‌كی 100 هه‌زار دۆلاریی بۆ بڕاوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا-CIA.
سنۆدن ده‌ڵێت نه‌ك هه‌ر خۆی، به‌ڵك پێنج له ژنه‌كانی و منداڵه‌كانی پێكه‌وه له ڤیللایه‌كی شكۆمه‌ند و جوان‌دا ده‌ژین.
سنۆدن جه‌ختی كردۆته‌وه كه بنلادن هه‌میشه كرێگرته‌ی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا بووه و هه‌واڵی كوشتنیشی ته‌نیا رۆیه‌ك بوو بۆ داپۆشینی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ دورگه‌ی باهاماسی ئه‌مریكی.
سنۆدن هه‌موو لایه‌كی دڵنیاكردۆته‌وه كه له كتێبه نوێیه‌كه‌یدا كه مانگی نۆی ئه‌مساڵ بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه بڵاوده‌كاته‌وه كه ده‌ریده‌خه‌ن بنلادن ماوه.