نوچەنێت
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی فەڕمی بڕیاریدا مانگانە بڕی 500,000 دینار بدرێتە ئەو نەخۆشانەی هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) ئایدزن.
ئەمڕۆ بەرواری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ژمارەی ئەو نەخۆشانە ئاشکرا دەکات کە لە هەرێمی کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کە بریتیە لە نەخۆشی ئایدز.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە نوسخەیەکی بۆ نوچەنێت نێردراوە وەزارەتی تەندروستی ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) یان ئایدزیان هەیە و ژمارەیان بە 20 کەس دیاری دەکات.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: ” به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی رێ و شوێنه خۆپارێزیه‌كانی پێشگری له نه‌خۆشی ئه‌یدز له هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری زیاتری توشبوانی نه‌خۆشیه‌كه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌كردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ركردنی له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تمان ره‌زامه‌ندی درا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ خه‌رجكردنی بڕی (500,000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار مانگانه بۆ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری له‌ش و ئه‌یدز كه ژماره‌یان (20) نه‌خۆشه له هه‌رێمی كوردستان”.
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت “داواكارین نه‌خۆشان و هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی (HIV) پابه‌ندی رێنماییه خۆپارێزیه‌كانی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان ببن و له كاته دیاریكراوه‌كانی سه‌ردان و پشكنین سه‌ردانی هۆبه‌كانی كۆنترۆلی نه‌خۆشی ئه‌یدز بكه‌ن له پارێزگاكانی هه‌رێم له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و هاوكاربوون له كۆنترۆلی نه‌خۆشیه‌كه له كوردستان”.