نوچه‌نێت-عه‌ره‌بیه
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه، ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی توند په‌یدابووه له‌نێوان هه‌ریه‌كه له كارمه‌ندانی فڕؤكه‌خانه‌ی به‌غدا و نوێنه‌رانی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له‌لایه‌كی تر.
هۆكاری ئه‌و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ش ئه‌وه‌بووه كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا سوربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی فڕۆكه ئێرانییه‌كان پشكنن.
كیشه‌كه هێنده په‌ره‌ی سه‌ند، نوێنه‌رانی تایبه‌تی قاسم سولێمانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی هاتن ناو مشتومڕه‌كه.
كارمه‌ندانی فه‌یله‌قی قودس رانه‌هاتبوون هه‌رگیز بای فڕۆكه‌كانیان بپشكنرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ك و چۆڵ و شتی ئه‌وتۆشی تێدابێ كه سه‌روه‌ریی خاكلا عێراقیش پێشێل بكرێ.
نهێنییه‌كه چییه؟
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران به‌مدواییانه فه‌رمانی كردووه چالاكییه‌كانی ئێران له فڕؤكه‌خانه عێراقییه‌كان سنووردار بكرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی عه‌بادییه‌وه وتویه‌تی به‌رپرسه عێراقییه‌كان هه‌ست به سوكایه‌تی ده‌كه‌ن كاتێك فڕۆكه ئێرانی دێن و باره‌كانیان داده‌به‌زێنن بێئه‌وه‌ی عێراق بزانێ چی‌یان تێدایه و چۆن و بۆ كێ ده‌گوێزرێنه‌وه.
ده‌وترێ مالیكی هۆكاری ئه‌و چالاكییه به‌رفراوانانه‌ی فه‌یله‌قی قودس بووه له عێراقدا، به‌تایبه‌ت چالاكییه ئاسمانییه‌كان له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئێران، به‌تایبه‌ت كه هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه بووه ئازادییه‌كی ته‌واویان پێدراوه، به‌ڵام ئێستا عه‌بادی ده‌یه‌وێ چالاكییه‌كانیان بخاته‌ژێر چاودێری و سنوورداریان بكات.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی عێراق كه نه‌یوستووه ناوی ئاشكرابكرێ، وتویه‌تی قاسم سولێمانی له چالاكی و جموجوڵی به‌رفراواندایه له عێراق، له‌لایه‌ك بۆ پاراستنی مالیكی له ده‌ستی دادگای عێراقی، له‌لایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی ده‌ستی له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌روه‌ها عێراقی كردۆته‌وه نێوه‌ندی هاتوچۆ بۆ سوریا و لوبنان و كاركدن له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵا و رژێمی ئه‌سه‌د.
سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه
ئێران بازنه‌ی 198 ی سوپای قودسی ته‌رخانكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵ له ئێرانه‌وه بۆ سوریا به‌رێگه‌ی ئاسمانی عێراقه‌وه. هه‌ندێك له فڕۆكه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ده‌نیشنه‌وه و وا ده‌رده‌خه‌ن كه فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نین كه به‌ره‌و سوریا ده‌فڕن، له‌ڕاستیشدا كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ رژێمی ئه‌سه‌د ده‌گوازنه‌وه.
به‌مجۆره هه‌فتانه چه‌ندین گه‌شت له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه بۆ دیمه‌شق ئه‌نجامده‌درێن و جۆره‌ها چه‌ك و پێدواویستی بۆ رژێمی ئه‌سه‌د و حیزبوڵڵای لوبنان ده‌گوازنه‌وه.
بۆچی عه‌بادی نیگه‌رانه؟
عه‌بادی نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه خه‌ریكه عێراق ده‌بێته وڵاتێكی لاده‌ر له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ فڕؤكه ئێرانی بكات له یارمه‌تیدانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌كاره‌ی عێراقی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرێت ده‌بێته سه‌رچاوی گرفت بۆ عێراق.