نوچە-شرق پارسی
بە پێی ئامارە فەرمیەکانی ئێران،رێژەی بێکارانی دەرچووی زانکۆکانی ئەم وڵاتە،ئەمساڵ لە ٢ ملیۆن و ٢٠٠هەزار کەس تێپەر بووە کە ئەمەش نیشانەی قەیرانێکی بەربڵاوی ئەم وڵاتەیە.
رێژەی بێکاری لە کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی حەسەن روحانییەوە رووی لە زیادبوونە،ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی لێکۆڵینەوەکان پێش بینی ئەوە دەکرێ کە رێژەی بێکاری لە ساڵی ٢٠٢٠ دوو قات بێتەوە.
وەزیری کار و رفاهی کۆمەڵایەتی ئێران لەم بارەوە رایگەیاندووە کە لە هەر٥ خولەک، کەسێک بە حەشیمەتی بێ کاری ئەم وڵاتەوە زیاد دەبێ.