کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە کۆتایی هات

0

نوچەنێت

دوای پێنج کۆبوونەوەی یەك لە دوای یەکی لایەنەکان ئەمڕۆ کۆبوونەوەی شەشەم ئەنجام دراو بڕیارە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو جارێکی تر پێنج لایەنەکە کۆببنەوە،دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دوا ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی خستە ڕوو.

د. فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كە سەرپەرشتی كۆبوونەوەكان دەكات، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی، چەند بژاردەیەك هەن:

..
1- هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ریفراندۆم:

2- هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی داهاتوو.

3- هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەم خولەی پەرلەمان.

یەكەم: سەرۆك بە دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتاران هەڵبژێردرێ.
دووەم: سەرۆك بە پەنجا كۆ یەكی دەنگی پەرلەمانتاران هەڵبژێردرێ.

..

فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەش دا كە ئەگەر لایەنەكان لەسەر یەكێك لەم بژاردانە نەگەیشتنە رێككەوتن، دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێت،راشیگەیاند كە رۆژی یەكشەممە 6-9-2015 كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی نێوان لایەنەكان ئەنجامدەدرێت.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com