زانیاری مەترسیدار لەسەر تەرمی 71 پەنابەرەکە ئاشکرا دەکرێت

0

نوچەنێت

لە ئەوروپاوە دەزگا ڕاگەیاندنەکان ئەو ئۆتۆمبێلە ناو دەنێن”ئۆتۆمبێلی مەرگ” کە ٧١ پەنابەری لە ناودا مرد لە وڵاتی نەمسا کە سەرجەمیان خەڵکی وڵاتانی ڕۆژهەڵات بوون.

ئاژانسەکانی ئەڵمانیا ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلەی ٥٩ و پیاو ٨ ژن و ٤ منداڵی تێدا مردبوو،لە کاتی داگرتنی تەرمەکاندا ڕێگە نەدراوە ڕۆژنامەنووسان ڕووماڵ و ڕووپێوی بۆ ڕووداوی تەرمەکان بکەن،ئەمەش گومانی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی زیاتر کرد.

دواتر ئەو ئاژانسە ئەوە ڕادەگەیەنێت بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دەزگای پۆلیسی نەمساوە دزەی کردووە.دەرکەوتووە کە ئەو تەرمانە تەرمی خەڵکێك نییە کە پێشتر لە نێو ئەو ئۆتۆمبێلەدا زیندوو بووبن.

ئەو ئاژانسە گومانەکان زیاتر دەکات و دەڵێت بەو پێیەی تا سەقفی ئۆتۆمبیلەکە تەرمی تیابووە ئەمەش گومانی ئەوە دەردەخات کە ئە هەموو نەفەرە چۆن بە زیندووی جێگەیان بووەتەوە لە نێو ئەو ئۆتۆمبێلەدا.skynews.img.1200.745

لە بەشێكی تری ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی ئەڵمانیدا هاتووە کە بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەڵمانیا دەرکەوتووە تەرمەکان کۆن و نوێن، پۆلیسیش تا ئێستا هیچ روونکردنەوەی نەداوە.

پۆلیسی نەمسا تەنها ئەوەندەی لەو بارەیەوە وتووە کە گروپێكی بولگاری-هەنگاری ئەو کارەیان کردووەو چوار کەسیان لێدەستگیرکراوەو خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە لوبنانیەو شۆفێرەکە ئەفغانییە.

لە ئەوروپا و ڕۆژئاوا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئاشکرا بوونی ڕوودانی مردنی ٧١ کەسەکە،لێکۆڵەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سەرجەم ئەو پەنابەرانە رفێنراون، دواتر كوژراون و ئەندامەکانی جەستەیان دەرهێنراوەو فرۆشروان و ئەو تۆڕەش کە ئەو کارەی کردووە بەبازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەناسرێن.

لە ڕۆژانی ڕابردودا باس لە وونبوونی منداڵان دەکرێت لە نێو کەمپی پەنابەران لە وڵاتی نەمسا،بۆیە سەرجەم دەنگۆکان لەسەر کەیسی ئەو پەنابەرانە گومانی زیاتر هەڵدەگرێت.

هەفتەی ڕابردوو ناوەندە ڕۆژنامەوانییەکانی جیهان هەواڵی مردنی ٧١ کەسیان لە وڵاتی نەمسا لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا ڕاگەیاند و ئەو هەواڵەش هەموو جیهانی هەژاند.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com