خۆپیشاندانی ژاپۆنیەکان بۆ دژایەتی لە گەڵ پەرەسەندنی رۆڵی سەربازیی ئەم وڵاتە لە جیهان

0

بە هەزاران کەس لە خەڵکی ژاپۆن،ئەمرۆ لە بەردەم پەرلەمانی ئەم وڵاتە کۆبوونەوە و دژایەتی خۆیان لە گەل گۆڕانکاریەکانی دەستووری ئەم وڵاتە سەبارەت بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان دەربڕی.

بە پێی ئەم گۆڕانکاریە ،ئەرتەشی ژاپۆن بۆ یەکەم جار  لە دوای شەڕی جیهانی یەکەمەوە رێگەی پێدەدری تا هێزەکانی خۆی لە دەرەوەی سنوورەکان بە کاربینێ.

ئەم یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ژاپۆن پەسەند کراوە و چاوەڕێ دەکرێ لە ئەنجومەنی سێنایش پەسەند بکرێ.

لە  یاسای بنەرەتی ژاپۆن بە کارهێنانی هێزی سەربازی بۆ چارسەرکردنی کێشەکان قەدەغە کراوە مەگەر ئەوەی کە بۆ بەرگری کردن لەم وڵاتە بێت.بە پێی ئەم گۆڕانکاریانە،دەوڵەتی ژاپۆن سەلاحییەتی بەکارهێنان و ناردنی هێزی سەربازی بە مەبەستی بەرگری کردن لە هاوپەیمانەکانی هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com