نوچەنێت
ماوەی چەند ڕۆژێکە گرژی و ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان،گرژییەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمەڵی ئیسلامی لە بەرەی (یەکێتی_گۆڕان)دا داوای هەموار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات و لەو بارەیەوە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت عەلی باپیر لە پێناو کوردسیدا وا دەکات.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا (ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز) ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بابەتێكی بڵاو کردەوە و لەو بابەتەدا هۆکاری چوونە بەرەی (گۆڕان-یەکێتی ) لە لایەن (عەلی باپیر)ـەوە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەمیری کۆمەڵ دەیویست ببێتە کاندید بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
لەو بابەتەدا کە لەژێر ناوی(خەونە حوشترییەکەی عەلی باپیر نەهاتە دی!)بوو،ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز دەڵێت”زۆرم پێ سه‌یره ئه‌م كابرایه باسی ده‌ستاوده‌سكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كات له كاتێكدا له دروست بوونی (كۆمه‌ڵ)ه‌وه به‌دیلی نیه‌و پێشتریش ئه‌گه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵ پۆستی پێشه‌واو جێگری ئه‌میر هه‌بوبێت هه‌مووی لابرد‌و ته‌نها كوردسیه‌كه‌ی خۆی مایه‌وه‌و دیسانه‌وه به‌تاك و ته‌نها له‌سه‌ری دانیشت له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر چاكسازی و گۆرانكاری پێباشه، كاتێ میلله‌ت باوه‌رت پێده‌كات له‌خۆته‌وه ده‌ستت پێبكردایه”.
…..
دوێنێ لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك (موحەمەد حەکیم) كارگێری ئه‌نجوومه‌نی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بابەتێکی بڵاو کردەوە لە ژێر ناوی(بێ ده‌نگیش…. كۆتایی هه‌یه!!)،و لەو بابەتەدا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامێکی توندی ئیحسان عەلی عەبدولعەزیزی دایەوە.
لەو بابەتەدا موحەمەد حەکیم دەڵێت”به داخه‌وه ماوه‌یه‌كه هێرشی ناره‌وا ده‌بینم بۆ سه‌ر كۆمه‌ل وئه‌میری كۆمه‌ڵ كه جارێ هه‌ر به‌وه‌نده وه‌ڵام ئیكتیفا ده‌كه‌م وئه‌ندام ولایه‌نگر ودۆستی كۆمه‌ڵ دلنیا ده‌كه‌مه‌وه كه شانازیی به سه‌ربه‌خۆیی بڕیارمانه‌وه ده‌كه‌ین ورۆژگاری نۆكه‌رایه‌تی وبه‌ندایه‌تی وته‌به‌عیه‌تی سیاسی به‌سه‌رچوو ئێمه ئه‌گه‌ر گۆێمان له خه‌لك بگرتبا ئێستا ناومان كۆمه‌ل نه‌ده‌بوو !”.
هەر لەو بابەتەدا كارگێری ئه‌نجوومه‌نی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت”ئه‌وانه‌ی پرۆژه‌یان ته‌نها قسه كردنه‌و به‌لگه‌یان هاواركردنه‌و نازانرێ له كۆیدا ناویان بهێنی جونكه سفری لای چه‌پی ژماره‌كانن وهیچیان نیه تا مه‌دح كرێن وجنیۆیشان پێ نادرێت چونكه كه‌س حه‌سودیان پێ نابات ده‌لێن كورێكی بێ كه‌لك به باوكی ده‌لێ باوكه بۆ نه مه‌دح ده‌كرێم ونه جنێۆیشم پێ ئه‌درێ ؟ باوكی ده‌لێ چونكه تۆ گایه‌كی له به‌رگی مرۆڤدا!”.
….
ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەی موحەمەد حەکیم كارگێری ئه‌نجوومه‌نی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە:
بێ ده‌نگیش…. كۆتایی هه‌یه!!
به‌تاڵ وبۆشه‌كان دایم هاژه‌هاژو ژاوه ژاۆیان دێت
راسب وخاوه‌ن سفره‌كان له قوتابخانه‌ی ژیان ودواكه‌وتوه‌كان له بواری زانست وزانیاری وبه‌رهه‌م وداهێنان دایم خه‌ریكی روشاندنی كاری سه‌ركه‌وتوه‌كانن
ئه‌وانه‌ی پرۆژه‌یان ته‌نها قسه كردنه‌و به‌لگه‌یان هاواركردنه‌و نازانرێ له كۆیدا ناویان بهێنی جونكه سفری لای چه‌پی ژماره‌كانن وهیچیان نیه تا مه‌دح كرێن وجنیۆیشان پێ نادرێت چونكه كه‌س حه‌سودیان پێ نابات ده‌لێن كورێكی بێ كه‌لك به باوكی ده‌لێ باوكه بۆ نه مه‌دح ده‌كرێم ونه جنێۆیشم پێ ئه‌درێ ؟ باوكی ده‌لێ چونكه تۆ گایه‌كی له به‌رگی مرۆڤدا!
بۆیه به‌تال وبۆشه‌كان كه ناتوانن شان بده‌ن له شانی سه‌ركه‌وتوه‌كان ده‌چن كاره‌كانیان ده‌شۆێنن وبوهتانیان پۆده‌كه‌ن نازانن ئه‌م كارانه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتوه‌كان به قازانج ته‌واو ده‌بێت وه‌كو دارخورمایه‌كی به‌رزی به‌به‌رهه‌م كاتێ بێ عه‌قلێكیش به‌ردی تێ ده‌گرێت داره‌كه خورمایی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ .
مێش به دوای بریندا ده‌گه‌رێ وهه‌نگ به دوای گوڵدا وشێرله گۆشتی تۆپیو ناخوات وپڵنگ هێرش بۆ ئافره‌ت ناهێنێت چونكه عیزه‌تی نه‌فسی رێ نادات به‌ڵام قالۆنچه‌و سیسه‌ركه دایم به دوایی پیسی وزبڵدانه‌وه‌ن .
ده‌ڵێن مێشوله‌یه‌ك له سه‌ر دارخورمایه‌ك نیشته‌وه كه ویستی بفرێت وتی : دارخۆراگره وا ئه‌فرم ” دار ده‌ڵێ :برۆ ئه‌ی پوچ بۆ كه نیشتیه‌وه پێم زانیت تا كه ئه‌فری هه‌ستت پێ به‌كه‌م .
به داخه‌وه ماوه‌یه‌كه هێرشی ناره‌وا ده‌بینم بۆ سه‌ر كۆمه‌ل وئه‌میری كۆمه‌ڵ كه جارێ هه‌ر به‌وه‌نده وه‌ڵام ئیكتیفا ده‌كه‌م وئه‌ندام ولایه‌نگر ودۆستی كۆمه‌ڵ دلنیا ده‌كه‌مه‌وه كه شانازیی به سه‌ربه‌خۆیی بڕیارمانه‌وه ده‌كه‌ین ورۆژگاری نۆكه‌رایه‌تی وبه‌ندایه‌تی وته‌به‌عیه‌تی سیاسی به‌سه‌رچوو ئێمه ئه‌گه‌ر گۆێمان له خه‌لك بگرتبا ئێستا ناومان كۆمه‌ل نه‌ده‌بوو !.
ئەوەش لینکی وتارەکەی ئیحسان عەلی عەبدولعەزیزە:
http://www.nuche.net/?p=46995