نوچەنێت
دوای وەرگرتی پشوویەکی کورت کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە بەردەوامی هەیە و لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بەرەو پێش چوونێك لە هەڵوێستی لایەنەکاندا نابینرێت.
ئەندامێكی شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی پشوو لێدوانێکی بۆ دەزگا ڕاگەیەندنەکاندا و وتی”هه‌روه‌ك پێشتر هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ یه‌ك هه‌ڵوێست بون و داوایان كردوه سه‌رۆك له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌مبكرێته‌وه”.
دەربارەی هەڵوێستی پارتی سەبارەت بە داوای چوار حزبەکە بەهار مەحموود ئەندامی شاندی گۆڕان لە کۆبوونەوەکەدا وتی”وه‌فدی پارتی سوربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانیش بێت.”.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاربوو لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکە بەشداری بکەن بەڵام هیچ کام لەوان بەشدارییان نەکردووە.