نوچەنێت
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باس لە دوو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ دەکات و دەڵێت “ئەو دوو شتە مومکین نییە جارێکی تر ڕوو بداتەوە”.
سەعدی پیرە لە میانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ئەوە دەخاتە ڕوو کە بەهیچ جۆرێك دوو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ پرسێکی گرنگ و کارتێکی گەورەی فشاری نێوان لایەنە سیاسییەکان نەبووە.
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت”ئەگەر لایەنەکان گەشتنە ڕێك کەوتن ئەوا باشە،بەڵام لە ئەگەری نەگەشتنە ڕێك کەوتنیشدا نابێتە هۆکارێك بۆ دروست بوونەوەی شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی’.
دەربارەی پڕۆژەکەی دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەعدی پیرە دەڵێت”من وەکو خۆم دەنگم بۆ پڕۆژەکە داوە،بەڵام ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەنگیان پێنەداوە،ئەوە رایەکە و شتێكی ئاساییە”.
سەبارەت بەو پڕۆژەیە دەڵێت”پڕۆژەکەی بەرهەم ساڵح سوودی لێ وەرگیراوە،لە پڕۆژەکەی پارتیشدا سوودمان وەرگرتووە بۆ گفتوگۆ ا دانوستاندن”.