نوچەنێت
دوای پێنج کۆبوونەوەی یەك لە دوای یەك ئەمڕۆ کۆبوونەوەی شەشەمیش کۆتایی هات و دوای کەمێکی تر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەسترێت لەو بارەیەوە.
وەفدەکەی پارتی بریتی بوون لە مەحمود محەمەد، ڤالا فەرید، ڕۆژ نوری شاوەیس و فرسەت سۆفی،یەکێتیش بە وەفدێکی پێنج کەسی بەشداری ئەو کۆبوونەوەی کرد کە بریتی بوون لە قوباد تاڵەبانی، سەعدی پیرە، فەرید ئەسەسەرد، ڕێواس فایەق و خامۆش عومەر.
شاندی گۆڕان جەلال جەوهەر، بەهار مەحمود و ڕابوون مەعروف، لە یەکگرتووش خەلیل ئیبراهیم و ئەبوبەکر هەڵەدنی، هەروەها لە کۆمەڵ دانا دارا، محەمەد حەکیم و ئەنوەر سەنگاوی بەشدارن.
پێشتر بەهار مەحمود ئەندامی شاندی گۆڕان پێشتر بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاندبوو”هێشتا لایەنەکان لەسەر ئەو خاڵە ناکۆکانەی دەسەڵاتەکان رێکنەکەوتوون کە نابێت لە سیستمی پەرلەمانیدا لەلای سەرۆکی هەرێم بن و کۆبوونەوەکە دوایین کۆبوونەوە نابێت”.