کیشەی کوردستان لەسەر خواستێکە کە دوورخستنەوە و ڕوخاندنی بارزانییە

0

نوچەنێت

سەرۆ قادر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند دێڕێك دەنووسیێت و تێیدا باس لە دەستاو دەست کردنی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت” لە کوردستاندا دەستاودەست کردنی دەسەڵات ئێستا لە ئەولەویەتدا نیە چونکە هەڵمی هەناسەی دوژمن دەمانگاتێ”.

..
لە درێژەی نوسینەکەیدا سەرۆ قادر دەڵێت”سەرکردەی ئەو حزبانەی دەستاودەست دەخوازن، نەک هەر واقیعبین نین بەڵکو بە کردەوە و بە باوەڕ، چەند قۆناغەڕێ لەو ئامانجە دوور و جیاوازن”.

……………………………

ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەی (سەرۆ قادر)ــە:

..
ئەرێ نیاز چییە؟
دیموکڕاسی بەبێ مان؟
هەرێمی کوردستان، پشتی لە هەموو هەرەشەکان کردووە و سەرکردەکانی سەرقاڵی کێشەیەکن کە

کۆتاییەکەی هیچە! داعش چەند کیلۆمەترێک لە شارە گەورەکانمان دوورە، وڵاتانی دەوروبەر دەستیان هێناوەتە ناو کێشەکان(ئەگەر خوڵقێنەری نەبن!)، باری ئابووری هەروا خراپ دەبێت(سەرکردەی حزبەکان دوعا دەکەن خراپتر بێت).

بیانوی ئەم قەیرانە چەسپاندنی دیموکڕاسییە لە وڵاتێکدا نە دەوڵەتی هەیە و نە سەروەری خۆیەتی تا نیزامێکی دیموکڕات بۆ سیستەمی سیاسی دروست بکات. لە کوردستاندا دەستاودەست کردنی دەسەڵات ئێستا لە ئەولەویەتدا نیە چونکە هەڵمی هەناسەی دوژمن دەمانگاتێ.

ئینجا سەرکردەی ئەو حزبانەی دەستاودەست دەخوازن، نەک هەر واقیعبین نین بەڵکو بە کردەوە و بە باوەڕ، چەند قۆناغەڕێ لەو ئامانجە دوور و جیاوازن. پەرێزی ئەوانە تا ئێستاش شاهیدی باوەڕ بوونیان بە دیموکراسیی بۆ نادات. کەواتە کیشەکە لەسەر خواستێکی دیکەیە. ئەو خواستەیان دوورخستنەوە و ڕوخاندنی بارزانییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com