نوچەنێت
دوێنێ نیوەڕۆ کاتژمێر 3:10 ی نیوەڕۆ،لەسنووری بنکەی پۆلیسی قوشتەپەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاگادار دەکرێتەوە کە ڕووداوێکی تەقەکردن هەیە و لە ڕووداوەکەدا کوژراو‌و بریندار هەیە.
ڕووداوەکە پۆلیس دەیگێڕێتەوە و دەڵێت لە ناحییەی قوشتەپە و لسەر ڕێگەی هەولێر_سلێمانی،لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئۆتۆمبێڵێك دەستڕێژی گوولە لە ئۆتۆمبێلێکی تر دەکات و لە ئەنجامدا ژن و منداڵێك دەکوژرێن و سێ کەسی تریش بریندار دەکرێن.
کاروان عەبدولکەریم بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر لەسەر ئەو ڕووداوە بابەتێك لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاو دەکاتەوە و تێیدا دەنوسێت”كاتژمێر (٣:١٥)خوله‌كی نیوه‌ڕۆی رێكه‌وتی ٢٠١٥/٨/٢٩، پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له سنووری بنكه‌ی پۆلیسی قوشته‌په نزیك دۆڵه به‌كره”.
كاروان عه‌بدولكه‌ریم بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سەبارەت بەو ڕووداوە نووسیویه‌تی: “دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت ئۆتۆمبێلێك له جۆری سدریك، ده‌ستڕێژی گولـلـه‌ی له ئۆتۆمبێلێكی تر كردووه كه دوژمندار بوون له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆنی نێوانیان”.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەو کەسانە کرد کە خەڵکی هەولێر نین بەڵکو وەك بەرپرسی پۆلیسی هەولێر نوسیویەتی “هه‌ردوو لایه‌ن دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵن، دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێته كێشه‌یان لایه‌نێكیان چه‌مچه‌ماڵ جێ‌دێڵن و له گوندێكی سنووری قوشته‌په نیشته‌جێ ده‌بن، دوێنێ لایه‌نی به‌رانبه‌ر بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان لێده‌كه‌ن و له‌ئاكامدا ئافره‌تێك به‌ناوی (نه‌سرین محه‌مه‌د شه‌ریف)، ته‌مه‌ن (٥٢) ساڵ، منداڵێكی بچوك به‌ناوی (ئارینا ئاوات)، ته‌مه‌نی ته‌نیا (٧)مانگه، گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن”.
کاروان عەبدولکەریم بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە تەرمەکان هەڵگیراونەتەوە و بریندارەکان کە سێ کەسن و لە هەمان خانەوادەن برینەکانیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە لایەن پۆلیسەوە دۆسییەی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە کراوەتەوە.