نوچەنێت
وابڕیارە ئەمڕۆ پێنج لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان بەبەشداری چەند لایەنێك کۆبوونەوەی شەشەم ئەنجام بدەن و لەسەر کۆمەڵێك بڕیاری تری سەبارەت بە دەسەڵاتەکانمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.
لە کۆبونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بڕیاردرا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەك شەممەدا بەشداری بەچەند لایەنێکی تر لە هەرێمی کوردستاندا بکرێت،بەڵام چەند لایەنێکی سیاسی بەشداری کردنیان لەو کۆبوونەوەیە ڕەدد کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا چوار حزبی سیاسی لە هەرێمی کوردستان تێیدا بەشداری ناکەن ئەوانیش حزبەکانی شیوعی و سۆسیالیست و بزووتنەوە و ئاراستەی سێیەمن.
لایەنەکان بەشداری نەکردنیان لەو کۆبوونەوانە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە وەك خۆیان دەڵێن کە پێنج لایەنە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان هەموو شتێكیان تەواو کراوە و لە کۆتاییدا بیریان کەوتووەتەوە بەشداری بە لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمی کوردستان بکرێت.
بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ داوا لە بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست و حزبی شیوعی و ئاراستەی سێیەمیش کراوە بە نوێنەری خۆیانەوە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بکەن،بەڵام سەرجەم لەو حزبانە بەشداری کردنیان لەو کۆبوونەوەیە ڕەدد کردووەتەوە.
…
گۆران جهلال وتهبێژى حزبى زهحمهتکێشانى کوردستان بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی راگەیاند” بریاریاندراوه بهشدارى کۆبوونهوهى لایهنهکان نهکهن و هیچ نویێنهرێکى ئهوان لهو کۆبوونهوهیهدا نابێت”.
لاى خۆشیهوه شوان قهڵادزهیی ئهندامی مهکتهبی سیاسی بزوتنهوهی ئیسلامی ئەویش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەییدا وتی” بهشداری کۆبوونهوهی لایهنهکان ناکهن، چونکه دوای پێنج کۆبوونهوه داوایان لێکردون بهشداری بکهن”.
…
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەسەر چەند پرسێك دەکرێت و دیارترینیان بریتییە لە وەی کە کێ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
لەسەر ئەو پرسە پارتی پێداگری دەکات لەوەی کە دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بێت، بەڵام لایەنەکانی دیکە داوادەکەن، سەرۆکوەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بێت.
لەبەرامبەر داوای لایەنەکاندا پارتی داوا دەکات ئەنجوومەنێك دروست بکرێت لە سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی و وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە کە تێیدا ئەندام بن بۆ فەرمانداری کردنی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان.
پرسێکی تر کە جێگەی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی پێنج قۆڵییە بریتییە لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
لایەنەکان رەتیدەکەنەوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەتەنیا بڕیار لەپەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و پێکهێنانی شاند بدات بۆ ئەو پەیوەندییانە.
پرسێکی تر کە ئەمڕۆ بڕیارە بە وردی قسەی لەسەر بکرێت بریتییە لە دەسەڵاتی دامەزراندنی دادوەرەکانە،لایەنەکان داوا دەکەن لە هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی ئەوەی نەبێت دایانمەزرێنێت ،بە حوکمی ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری، دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، بەگوێرەی جیاکردنەوەی سێ دەسەڵاتەکان، دامەزراندنی دادوەرەکان هەر لەدەسەڵاتی خۆیان بێت.
لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا پێنج لایەنە سیاسییەکەی پێکهێنەری سەرەکی حکومەت و پاڕلەمانی کوردستان پێنج جار کۆبوونەتەوە و تا ئێستا نەگەشتوونەتە بڕیاری کۆتایی.