قەیرانی زبڵ گەیشتە بەغدا

0

نوچە-مشرق نیوز

خەڵکی بەغداد بە چاولێکەری لە لوبنانیەکان بە نیازن بە نێشانەی دەربرینی نارەزایەیی و ئێعتراز بە کەڵەکەبوونی زبڵ لە ناوچەکانی شوێنینیشتەجێ بوون و سەرشەقام  وکۆڵانەکانی ئەم شارە،دەست بدەنە خۆپیشاندان و خوازیاری لە سەرکارلادانی شارەداری بەغدا بن.

دانیشتوانی بەغداد،لە زۆربوونی زبڵ لە شەقام و کۆڵانەکانی ئەم شارە وەزاڵەهاتوون،هەر بۆیە لە هەوڵدان رێگەیەک بۆ پیشگرتن بە کەڵەکەبوونی زبڵ بدۆزنەوە،بەڵام بە وتەی دانیشتوانی شار،ئەم هەنگاوە سەرکەوتوو نابێ ،لە بەر ئەوەی پایتەختی عیراق بەردەوام پرە لە زبڵ.

ژمارەیەک لە رێکخراوە ناحوکمیەکانی عێراق رایانگەیاندووە کە ئامادەکاری دەکەنبۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و مەبەستیشیان لەم کارە لە سەرکارلادانی”ذکری علوش”شارەداری ئەم شارەیە.

بە وتەی دانیشتوانی بەغداد،ئەم شارە بۆتە زبڵدانێکی گەورەوە  وشارەوانیش بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشیە هیچ هەولێکی جیدی نەداوە.ئەمە لە کاتێکدایە کە ذکری علوش بەڵێنی دابوو کە کێشەی زبڵی بەغداد  چارەسەر بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com