نوچه‌نێت-ئه‌لجه‌زیره
ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره شیكارییه‌كی نووسه‌ر و توێژه‌ری عه‌ره‌ب ساڵح ئه‌لنعامی بڵاوكردۆته‌وه به‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه، كه خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ راپۆرته نوێیه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز كه ئاشكرای كردبوو 75%ی پێدوایستی نه‌وتی ئیسرائیل له 3 مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن كوردستانه‌وه دابینكراوه.
له شیكارییه‌كه‌دا هاتووه كه ئیسرائیل وتویه‌تی ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه ببنه سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ كوردستان و به‌وه‌ش ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی كورد بكات له شه‌ڕی دژی داعشدا. به‌ڵام به بڕوای توێژه‌ره عه‌ره‌به‌كه مه‌سه‌له‌كه له‌وه گه‌وره‌تره.
ئه‌لنعامی ده‌ڵێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ كوردستان ستراتیجیتره و مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی ئایینده‌وه كه‌شی هه‌رێمی و ستراتیژیی خۆی چاك بكات، به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن.
به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ كورد له‌چیدایه؟
له شیكارییه‌كه‌دا هاتوه ئیسرائیل مه‌به‌ستیه‌تی له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابووریه‌وه هه‌ولێر به‌هێزبكات و رێگه‌ش خۆشبكات بۆ درووستبوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها هاتووه كه هیچ ده‌وڵه‌تێك هێنده‌ی ئیسرائیل به‌په‌له نییه بۆ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی و به به‌هێزیش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ئه‌مریكاش بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه.
به بڕوای شرۆڤه‌وانه عه‌ره‌به‌كه، ئیسرائیل خوازیاره ده‌وڵه‌تێك له وردستانی عێراقی ئێستا ببێته ناوكرۆكی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره، ئه‌وه‌ش له چه‌ند روویه‌كه‌وه بۆ ئیسرائیل گرنگه: 1-كورد به سروشت هاوپه‌یمانی ئیسرائیلن و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش له‌سه‌ر هه‌مان پرۆگرام ده‌ڕوات 2-ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌توانێت ئیرائیل له‌و گۆشه‌گیرییه رزگار بكا كه له ناوچه‌كه‌دا تییكه‌وتووه. 3-كوردستان ده‌بێته لایه‌نێكی ئاسانكار بۆ مانۆڕه ئیسرائیلییه‌كان له ده‌وروبه‌ری ئیسرائیل. 4- ده‌وڵه‌تێكی هاوپه‌یمان له مه‌ترسی هاوپه‌یمانێتییه‌كی دژه ئیسرائیل كه‌مدكاته‌وه كه له‌نێوان سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه درووست ببێت.
له شیكارییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه ئه‌و به‌رگرییه تونده‌ی كورد له هه‌مبه‌ر داعش نیشانی‌دا، ئیسرائیلی هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌وانه تاكه هێزن پشتیان پێببه‌سترێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی ئیسلامیی سوننه، كه ئیسرائیل ترسی هه‌یه ل داهاتوو به‌ره‌یه‌كی دژه ئیسرائیل درووستبكه‌ن.
گه‌مارۆدانی توركیا و ئێران
ئیسرائیل توركیا و ئێران به دوژمنی خۆی ده‌زانێت و هێزێكی پێویسته بۆ لاوازكردنیان. له‌لایه‌كه‌وه هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌رنجی ئه‌و دو وڵاته له‌سه‌ر ئیسرائیل دورده‌خاته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئیسرائیل ده‌توانێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته دۆسته بكات به‌نێوه‌ندی چالاكیی له‌دژی ئه‌و دوانه، هه‌روه‌ك ده‌وترێ كوردستان نێوه‌ندی ئیسرائیل بوه بۆ چاودێریی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌نیا نه‌وت نین
له شیكارییه‌كه‌ی ئه‌لجه‌زیره‌دا هاتووه كه ئیسرائیل ته‌نیا به كڕینی نه‌وت یارمه‌تی كوردی نه‌داوه، به‌ڵكو كۆمپانیاكانیشی ناردۆته كوردستان تا وه‌به‌رهێنانی تێدابكه‌ن و بیبوژێننه‌وه. به‌پێی شیكارییه‌كه كۆمپانیا ئیسئرائیلیه‌كان سه‌ر به سه‌ركرده گه‌وره ئیسرائیلییه‌كانن.
په‌یوه‌ندییه‌كان كۆنن
شرۆڤه‌وانه عه‌ره‌به‌كه ده‌ڵێت، كورد هه‌ر زوو یارمه‌تی جوله‌كه‌كانی عێراقیان داوه تا به سه‌لامه‌تی بگه‌نه ئیسرائیل، به‌وه‌ی به قاچاخی ئه‌وانیان گه‌یاندووه‌ته سه‌رسنوره‌كان، هه‌روه‌ك ئیسرائیلیش یارمه‌تی شۆڕشه كوردییه‌كانی داوه، به‌تایبه‌ت له كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردو به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا بارزانی.