نوچە-رادیو فردا
کەمپەینی نیودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێ، رایگەیاندووە کە کۆمپانیای تێلێگرام دوای”وتوویژ”لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران،بە “زوویی”ژمارەیەک لە سێرڤێرەکانی خۆی لە ناوخۆی ئێران دادەنێ.
هەروەها ئەم رێکخراوەی مافی مرۆڤ،لە سەر ماڵپەڕی خۆی نووسیویەتی کە دوابەدوای داواکاری وەزارەتی”ارتباطات و فناوری”ئێران لە کۆمپانیای تێلیگرام،لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە دەستراگەیشتنی بەکارهێنەرانی ئێرانی بە هەندێک لە رۆبۆتەکانی ئەم پرۆگرامە مەحدود کراوەتەوە.