سێ منداڵ لەسەر شەقامەکان بەجێ دەهێڵرێن

0

نوچەنیت

(ڕووقییە و حوسێن و مونتەزەر) ئەو سێ منداڵەن کە لەسەر شەقامەکانی شاری کەرکووك بێ کەس دەسوڕێنەوە وماڵێکیان نییە تێیدا بحەسێنەوە.

سایتی “ئەلغەد” بە هەواڵێك وێنەی سێ منداڵ بڵاو دەکاتەوە و تێیدا دەڵێت ئەو سێ منداڵە لە لایەن باوکیانەوە لەسەر شەقامەکان بە تەنها بەجێ هێڵراون و بە بێ کەس و بێ ماڵ لەسەر شەقامەکانی شاری کەرکووك دەسوڕێنەوە.

وەك لە بەدواداچوونی ئەو سایتەدا دەرکەوتووە،ڕۆژانە باوکیان ئەو منداڵانەی لەگەڵ خۆی دەبرد بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان،بەڵام دواجار کە بردنییە بازاڕ لەگەڵ خۆی نەبردنە ماڵەوە و بە تەنها لەسەر شەقامەکان بەجێی هێشتن.

ئەو سایتە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە ئەو پیاوە ژنێکی تری هەبووە و دایکی ئەم منداڵانە پێشتر مردووە و ئەو ژنە کە باوەژنی ئەو منداڵانەیە چیتر ڕازی نەبووە ئەو منداڵانە لە ماڵەوە بمێننەوە و دەری کردوون.

تا چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش ئەو منداڵانە لەسەر شەقامەکانی شاری کەرکووك بێ کەس و بێ ماڵ دەسوڕانەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com