نوچە-هرانا
بە پێی راپۆرتی هرانا،ئۆرگانی هەواڵنێری کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران،حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی کورد،حەبیبوڵا لەتیفی لە سەر داوای خەڵک و لێبوردنی عەلی خامنەیی راگیرا.
محەممەد ساڵەح نیکبەخت،پارێزی ئەم زیندانیە سیاسیە کوردە بە هرانا ی راگەیاندووە کە سزای ئەم زیندانە سیاسیە لە ئیعدامەوە دەگۆڕدرێ بۆ سزایەکی دیکە.
حەبیبوڵا لەتیفی خوێندکاری لقی ئەندازیاری صنایع لە زانستگای ئیلام،پاییزی ١٣٨٦ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و دوای سێ مانگ ئەشکەنجە و زیندانی تاکەکەسی،لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تاوانی”محاربە و افساد فی الارض” بە ئێعدام مەحکوم کرا.