نوجەنێت
چاوەڕێ دەکرێت سبەی یەك شەممە بەرواری 30/8/2015 کۆبوونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەرێت و لەو کۆبوونەوەدا هەڵوێستی کۆتایی ڕابگەیەنرێت.
دوای ئەوەی پێشنیاری ئەوە کرابوو لە کۆبوونەوەی سبەینێدا جگە لە پێنج حزبە سەرەکییەکە بەشداری بە حزب و لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمی کوردستان بکرێت بەڵام زۆرێك لە حزبەکان بەشداری کردنیان لەو کۆبوونەوەیە ڕەدد کردەوە.
پێش چەند ڕۆژێك تورکمانەکان بەشداری کردنیان لەو کۆبوونەویە ڕەدد کردبووەوە بەڵام لە ئێستادا باس لەوە دەکرێت سێ کەس بە نوێنەرایەتی بەشێکی تورکمان و مەسیحییەکان بەشداری ئەو کۆبوونەوانە دەکەن.
بۆ کۆبوونەوەکەی سبەینێ داوا لە هەر یەکە لە تورکمان و مەسیحییەکان کراوە بە نوێنەرێك بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێ بکەن.
هەروەك داوا لە بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست و حزبی شیوعی و ئاراستەی سێیەمیش کراوە بە نوێنەری خۆیانەوە بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێ بکەن،بەڵام سەرجەم لەم حزبانە بەشداری کردنیان لەو کۆبوونەوەیە ڕەدد کردووەتەوە.
گۆران جه‌لال وته‌بێژى حزبى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی راگەیاند” بریاریاندراوه به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان نه‌که‌ن و هیچ نویێنه‌رێکى ئه‌وان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نابێت”.
لاى خۆشیه‌وه شوان قه‌ڵادزه‌یی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئەویش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەییدا وتی” به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان ناکه‌ن، چونکه دوای پێنج کۆبوونه‌وه داوایان لێکردون به‌شداری بکه‌ن”.
پێنج حزبه سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەت و پاڕەلامنی کوردستان تائێستا پێنج کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و ته‌نها له‌سه‌ر چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێکی پرۆتۆکۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێم ڕێکه‌وتوون.