بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بڕیاری خۆیدا

0

نوچەنێت

زووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بڕیاریدا بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێی لایەنەکان نەکات،ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەندامێکی ئەو حزبە دەڵێت دوای هەموو شتێك ئینجا ئێمەیان بیر کەوتووەتەوە.

سبەینێ لە هەولێر کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لە نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت کە تایبەتە بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەیەوێت سەرجەم حزبە بچووکەکان لە ڕووی پێگەی جەماوەرییەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن بەمەبەستی تەواو کردنی پرسەکە لە بەرژەوەندی خۆیی و چوار حزبەکەی تر(گۆڕان،یەکێتی،یەکگرتوو،کۆمەڵ) تەنها دەیانەوێت بزووتنەوەی ئیسلامی و ئاراستەی سێیەم بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

..
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا د.شوان قەڵادزەیی ئەندامی پاڕلەمانی کوردستان لەسەر لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان هەڵوێستی حزبەکەی لەسەر کۆبوونەوەکەی سبەینێ خستە ڕوو و ڕایگەیاند”له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا به‌شداری ناكه‌ین، چونكه‌ دوای شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ ئینجا لایه‌نه‌كانی دیكه‌یان بیرده‌كه‌وێته‌وه‌”.

د.شوان دەڵێت سبەینێ یەك شت ڕوو دەدات ئەوەش ئەوەیە کە حزبەکان دەیانەوێت سبەینێ هەشت ساڵی یاسایی سەرۆکایەتی بارزانی بکەن بە 12 ساڵی سازان.

لەو بارەیەوە د.شوان دەڵێت”ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ یه‌ك شته‌، ئاماده‌كردنی مه‌راسیمێكه‌ كه‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ به‌شداریپێده‌كه‌ن‌و وه‌ك شه‌كراوخواردنه‌وه‌یه‌ك وایه‌، تیایدا دوو ساڵی دیكه‌ بۆ بارزانی درێژده‌كرێته‌وه‌‌و له‌هه‌شت ساڵی یاساییه‌وه‌، ده‌كرێت به‌ (12) ساڵی سازان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com