ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی :هەندێك پاڕلەمانتار ئارەزووەکانیان لەگەڵ واقیع ناگونجێت

0

نوچەنێت
ئاژانسی ئەنادۆڵ چاوپێکەوتنێك لەگەڵ ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگی لەگەڵ باس دەکرێت.

لەو چاو پێکەوتنەدا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوە باس لە سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت”بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ سیستەمی پاڕلەمانییە لە هەرێمی كوردستان،هاوشێوەی بەغدا”.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە پاڕلەمانی کوردستان کۆمەڵێك ئەندام پاڕلەمانی تێدایە بە هۆی ئەوەی کە پێشتر شاعیر و ڕۆژنامەنووس و خوێندکار بوون ،بیر و بۆچوونیان لەگەڵ واقیعی کوردستان ناگونجێت.

ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی گەشبینە دەربارەی ڕێك کەوتنی لایەنەکان و دەڵێت: “ئومێدی ئەوەمان هەیە سبەی لایەنەكان بگەنە رێككەوتن، بەڵام ئەگەر لایەنەكان پێداگیری لەسەر ئەوە بكەن و نەگەنە رێككەوتن، وڵات بەرەو قەیرانی زیاتر دەڕوات و جارێكی تر ئەگەری ئەوە هەیە دووئیدارەیی دروست بێت”.

ڕابەی گشتی بزووتنەوە دەربارەی سیاسەتی فرۆشتنی نەوتی کوردستان وەك ئەوەی لەچەند دەزگایەکی میدیایی عەرەبی و جیهانییەوە باس لەوە دەکرێت کوردستان نەوت بە ئیسڕائیل دەفرۆشێت دەڵێت” “شتێكی باش و یاسایی نییە هەرێمی كوردستان، نەوت بەئیسرائیل بفرۆشێت چونكە تائێستا هەرێم لەچوارچێوەی عێراقدایە و عێراقیش هیچ پەیوەندییەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دیپلۆماتی لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com