راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) و (ی.ن.ك)
نوچەنێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2011/7/24 له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و پارتی، كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی ناوچه‌كه، هه‌لومه‌رجی عیراق، هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن، رووداوه‌كانی ئێستای ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، هه‌مه‌لایه‌نه هه‌ڵسه‌نگێندرا.
* دۆخی ناوچه‌كه
كۆبوونه‌وه، له ڕوانگه‌ی مافه دیموكراسیه‌كانه‌وه، دۆخی ناوچه‌كه‌ی تاوتوی كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه، پارتی و یه‌كێتی، وه‌كو دوو هێزی به‌رپرسیار له ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان، پشتیوانی مافی دیموكراسی گه‌لان ده‌كه‌ن و له هه‌ر وڵاتێكدا، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی پێشبكه‌وێ و مافی دیموكراسی گه‌لان و تاك و كۆمه‌ڵه‌كان بێته‌دی، هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ ستراتیژی دیموكراسی گه‌له‌كه‌مان.
له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌دا، سوریا، به حوكمی ئه‌وه‌ی هاوسنوری وڵاته‌كه‌مانه و به‌شێكی نه‌ته‌وه‌كه‌شمان، بی به‌شه له مافه دیموكراسیه‌كان له‌و وڵاته‌دا، كۆبوونه‌وه پێی وایه به‌دی هێنانی دیموكراسی و سه‌لماندنی مافی گه‌لی كورد و چاكسازی و گۆڕانكاری بۆ ئه‌م قۆناغه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، بۆته ئه‌ركێكی سیاسی مێژوویی. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه دیالۆگی نیشتیمانی ڕاسته‌قینه بكرێته ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، نه‌ك په‌نابردنه به‌ر زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی.
* هه‌لومه‌رجی عیراق
كۆبوونه‌وه، هه‌ستیاری هه‌لومه‌رجی عیراق و مه‌ترسیه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێته‌وه، لێك دایه‌وه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا، پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان به ده‌ستوری هه‌میشه‌یی، به ئه‌ركێكی نیشتیمانی و دیموكراسی بی ئه‌ملا و ئه‌ولا ده‌زانی. جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی (18) خاڵیه‌كه له ته‌ك حكومه‌تی عیراقدا، بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌كان؛ سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی یه تێكۆشه‌ره‌كانیش، پێمان وایه ئێستاش، ڕۆڵی كورد و هێزه سیاسیه‌كانی، ناوبژیكردنی دیموكراسیانه‌یه له‌ناو هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عیراق ماوه‌یه‌كه ده‌یدات، له پێناوی چاره‌سه‌ری نیشتیمانی و ده‌ربازبوون له قه‌یران و پیلانه‌كان.
* سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆن
كۆبوونه‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی و پڕۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن، بۆ لێك تێگه‌یشتن، هه‌تا ڕاده‌یه‌ك متمانه‌یه‌كی له نێوان هێزه سیاسیه‌كان و گه‌له‌كه‌مان، خوڵقاند. به‌ڵام هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌كان له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه، درێژه پێدانی كۆبوونه‌وه‌كان و سه‌ره‌نجام ڕێكه‌وتنیشی ماوه‌یه‌ك دواخست. ئه‌مه له كاتێكدا، ئه‌و هۆكارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن كۆبوونه‌وه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌سارد، قابیلی چاره‌سه‌ركردن بوون و هه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان و پێویستی یه‌ك ڕیزی هێزه‌كانی كوردستان، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئێستا و ئه‌گه‌ره‌كانی ئاینده‌ش، له هه‌موو لایه‌كمان ده‌خوازی، به گونجاوترین شێوه ڕێگه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بدۆزینه‌وه و سه‌ره‌نجام، له‌سه‌ر بنچینه‌ی پڕۆژه‌كان، گفتوگۆكان درێژه پی بده‌ین و دوور له تاكتیكی سیاسیش بیگه‌یه‌نینه ڕێكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه.
* رووداوه‌كانی سنوری كوردستان
ماوه‌یه‌كه، دێهات و كۆچه‌ری و خه‌ڵكی بی دیفاعی گه‌له‌كه‌مان، له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ژێر فشاری ئاگری تۆپباران و شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی ئێران و (پژاك) دان. به‌بی ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه گوناحێكیان هه‌بی و به‌شێك بن له لایه‌نه‌كانی شه‌ر. سه‌ره‌نجام سه‌دان خێزانی كورد ئاواره بوون و دووچاری زیانێكی گیانی و ماڵی زۆریش بوون.
یه‌كێتی و پارتی، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر تۆپبارانه‌كه، داوا ده‌كات تۆپباران له‌ناو كوردستانی عیراق ڕابگیری. چونكه دوورخستنه‌وه‌ی ماڵوێرانیه‌كانی شه‌ڕ له دانیشتووانی بی دیفاع، جگه‌له‌وه‌ی پابه‌ندبوونه به سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێزگرتنه له سه‌روه‌ری خاكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مانكاتدا، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقیشه ڕێگه نه‌دات سنوره‌كانی به‌كاربهێندرێن بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی نا یاسایی و دروستكردنی نا ئارامی له وڵاتانی دراوسی و تێكدانی ئاشتی ناوچه‌كه. په‌یوه‌ندی به‌م ڕووداوه نه‌خوازراوانه‌ش، داوامان وایه، حكومه‌تی عیراق ئه‌ركی سه‌روه‌ری نیشتیمان و پاراستنی سنور و خه‌ڵكی بی دیفاع بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌رچی زووتری ئه‌م ڕووداوه ڕاپه‌ڕێنی. له‌م باره‌شه‌وه، سوپاسی هاتنی وه‌فدی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ین بۆ ناوچه كاره‌ساتباره‌كه و هیواداریشین له ئه‌ركه‌كانیاندا، سه‌ركه‌وتوو بن.
* تاوانه‌كانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان
ماوه‌یه‌كه، به پیلانی تێكده‌رانه، له پارێزگای كه‌ركوك و قه‌زای خانه‌قین و، له پارێزگای موسڵیشدا، تاوانی جۆراوجۆر دژی كورد و توركمان و مه‌سیحیه‌كان و هاوڵاتیانیش به گشتی، ئه‌نجام ده‌دری. له كه‌ركوكدا، تیرۆركردنی هاوڵاتیان و فڕاندن و شه‌هیدكردنی پزیشكان، بۆته دیاره‌ده‌یه‌كی ترسناك. له جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ش، ڕۆژانه، هاوڵاتی كورد تیرۆر‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كری. سه‌ره‌نجام سه‌دان خێزانی كوردیش ئاواره‌بوون. كۆبوونه‌وه ئه‌مجاره‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه، له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانانه نیگه‌رانه و دۆخه‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانه‌كانیش به پیلانی كۆنه به‌عسیه‌كان و شۆڤێنیه‌كان، زۆرتر له ناوچه‌كانی ماده‌ی (140) ئه‌نجام ده‌درێن، بۆیه پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێم، به ئه‌ركی سه‌رشانیان ده‌زانن هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی سیاسی و یاسایی بۆ كۆتایی پێهێنانی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بگرنه‌به‌ر. داواشمان وایه حكومه‌تی عیراق، ئه‌م ڕووداوانه وه‌كو هه‌ن له‌به‌ر چاو بگری و هه‌نگاوی كاریگه‌ریش له‌و پێناوه هه‌ڵبگری.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌شدا، پاراستن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی پارتی و یه‌كێتی، له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان و په‌كخستنی هه‌موو پیلان و مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان و ده‌ستكه‌وته به‌دی هێنراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، به ئه‌ركی چاره‌نوسسازی قۆناغه‌كه زانرا، بۆیه جه‌خت كرایه‌وه كه هه‌موو كار و ئه‌ركه‌كان، له هه‌موو ئاسته‌كان، به گیانی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی جێبه‌جێ بكرێت، هه‌تا بتوانری پڕۆسه‌ی چاكسازی و پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان و گۆڕانكاری به‌رده‌وام، جی به‌جی بكرێن.
مه‌كته‌بی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان