پێگەکانی نزیك لە بزووتنەوەی ئیسلامی زانیاری نوێ لەسەر عەلی باپیر بڵاو دەکەنەوە

0

نوچەنێت

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە سەرچاوە نزیکەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانەوە جۆرەها هەواڵ لە سەر عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و دژایەتی کردنی پارتی لە لایەن عەلی باپیرەوە بڵاو دەکرێتەوە.

لە نوێ ترین هەواڵیشدا باس لەوە دەکرێت چەند جارێك عەلی باپیر وەك لایەنی خێر داوای کردووە هەر یەکە لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ببینێت،بەڵام سەرجەم داواکانی لە لایەن سەرۆکی پارتی و جێگرەکەی ڕەدد کراونەتەوە.

چەند پێگەیەکی نزیك لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان زانیاری ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە عەلی باپیر چەند جارێك داوای بینینی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کردووە و سەرجەم داواکانیشی ڕەدbarzani-ali-bapirد کراونەتەوە.

زانیارییەکان لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانەوە باس لەوە دەکەن عەلی باپیر لە ڕێگەی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و شاندی پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان داوای بینینی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی پێگە نزیکەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و ئەندامی شاندی پارتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان،داواکەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی گەیاندووەتە هەریەکە لە سەرۆکی پارتی و جێگری سەرۆکی پارتی و ئەوانیش لای خۆیانەوە وەڵامییان داوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی پێگەکانی نزیك لە بزووتنەوە،مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە فازڵ میرانی وتووە”ئێوه‌ وه‌ك حیزب ده‌توانن بیبینین و كێشه‌ حیزبیه‌كان تاوتوێ بكه‌ن”.

لای خۆشییەوە نێچیرڤان بارزانی وەڵامی فازڵ میرانی داوەتەوە و پێی وتووە”عه‌لی باپیر چی هه‌یه‌ با بچێت له‌گه‌ڵ شاندی دانوستكاری پارتی باسی بكات”.

تا ئێساتش لایەنی کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئەو هەواڵانەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان وەڵامی فەڕمییان نەداوەتەوە و تەنها ئەوە نەبێت وتەبێژی فەڕمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە لە نێو کۆمەڵی ئیسلامییەوە هیچ هەواڵێکی لەو جۆرە نییە کە کەسێك لە ناو کۆمەڵی ئیسلامییەوە بییەوێت بۆ سەرکایەتی هەرێمی کوردستان خۆی کاندید بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com