نرخی نەوت ڕۆژ بەڕۆژ بەرز دەبێتەوە

0

نوچەنێت

لەسەر بەرز بوونەوەی نرخی نەوت ئەوەی لەم هەفتەیەدا ڕووی داوە لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا ڕووینەداوە و شارەزایانی بواری نەوتیش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشکرا دەکەن.

لە ماوەی تەنها چەند ڕۆژێکدا نرخی نەوت بەڕێژەی لە سەدا 17 بەرزبووەتەوە،ئەم بەرزبوونەوەیەی ئێستا لە نرخی نەوتدا ڕوویداوە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردووی نرخی نەوتدا تۆمار نەکراوە.

بەرزبوونەوەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە…
لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو نرخی نەوت بە ڕێژەی لەسەدا 10 و چەند پۆینتێك بەرز بووەوە،و دونێش بەڕێژەی لە سەدا 6 و چەند پۆینتێك نرخی نەوت بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینی،بەمەش بەڕێژەی نزیکەی لە سەدا 17 نرخی نەوت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە.

شارەزایانی بواری نەوتیش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوەدەگەڕێننەوە کە بازاڕی بۆرسەکان بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە و دەوڵەتی چینیش بڕیاری چاوخشاندنەوەی بە سیستەمی ئابووری وڵاتەکەی خستووەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و لە لایەکی تریشەوە سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن نایجیریا لە هەناردەکردنی نەوتدا پەکی کەوتووە.

بەهای هەر بەرمیلیك لە نەوتی خاوی برێنتیش لە بازاڕەکاندا بەڕێژەی 5.24 گەشەیکرد و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 50 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com