نوچە-دەنگی ئەمریکا
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە هەواڵیکدا رایگەیاندووە کە بەرپرسێکی باڵای ئەم وەزارەتخانەیە، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران ،سەردانی ئیسرائیلی کردووە.
ئەم بەرپرسەباڵایە،ئادام زوبین جێگری وەزارەتی خەزێنەداری بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیاری داراییە و بڕیار وایە تا دوو شەممەی ئەم حەتوویە لە ئیسرائیل بمێنێتەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی ئادام زوبین بۆ ئیسرائیلە لە دوای رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی گروپی 5+1.
بە پێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا،زوبین لەم سەردانەدا بۆ جەخت کردنەوە لە سەر هاوکاری دوو وڵات بۆ بەرەوروو بوونەوەی ئێران لە نائەمنکردنی ناوچەکەی و هەروەها پشتیوانی کردنی لە تیرۆریزم ،گفتوگۆ بکەن.