عەلی هاوسەرگیری لەگەڵ ڤیان دەکات

0

نوچەنێت

پێگەی یەزیدییەکان هەواڵێكی تایبەت بڵاو دەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کچێكی ڕزگار بوو لە دەستی داعش لە ڕۆژانی ڕابردوو بە فەڕمی لەگەڵ کوڕێکی یەزیدا هاوسەرگیری ئەنجامداوە.ezde

چەکدارانی داعش کاتێك دەستیان گرت بەسەر موڵک و ماڵی کوردانی یەزیدیدا چەندان ئافرەت و منداڵی ناوچەکانی کوردانی یەزیدییان لەگەڵ خۆیاندا برد.

دوای ئازاد بوونیان لەدەستی داعش كچە یەزیدییەکان جارێکی تر بەمەبەستی دروست کردن و جوانتر کردنەوەی ژیانیان هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن.

لە نوێترین هەواڵی لەو جۆرەش دوێنێ پێگەی یەزیدییەکان هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە کچێکی ڕزگار بوو لە دەستی چەکدارانی داعش هاوسەرگیری ئەنجامداوە لەگەڵ کوڕێکی یەزیدی ئەنجامداوە.
کوڕەکە خەڵکی شەنگالە و بەهەمان شێوە کچەکەش خەڵکی شەنگالە و هاوڕیی لە مێژینەی یەکتر بوون، دوای ڕزگار کردنی كجە هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە.

پێگەکە وێنەی کوڕ و کچەکەی بڵاو کردوەتەوە و وەك وەڵامێكی توند بۆ ئەو دەنگۆیانەی بڵاو کردووەتە کە باسیان لەوە دەکرد دوای ڕزگار بونی کچەکان لە لایەن کەس و کاریانەوە دەکوژرێن.

کوڕ و کچەکە ناویان (“عه‌لی‌ و ڤیان”)ــە و بە دڵخۆشییەوە ژیانezidi-29-8-2015-bbی هاوسەرگیرییان دروست کردووە،پیاوان و کەسایەتییەکانی یەزیدی داوا لە گەنجان دەکەن هاوسەرگیری لەم جۆرە زیاتر ببێت لە نێوان کوڕ و کچە ڕزگاربووەکانی ژێر دەستی داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com