ڕێژیر ئیسماعیل : بیرت ئەکەم

0

ڕێژیر ئیسماعیل : بیرت ئەکەم

رەنگە تۆش وابی !
ئەگەری هەیە لە دووری من
ئێستا تۆ پەشیمانبی !
تازە هەستبکەی چیت کردووە
بە کۆچت دلی منت
کردووە بە چی و
چ ئەشکێکت پێم رشتووە !!
خۆمن وەک جارانم
ئێستاش بۆ وێنەکەت باسی
هەلدانەوەی تارای سپی و
ئەلقە کردنە پەنجە دەکەم
ئێستاش بە گریانەوە
بزە و گرییە و دووری و
رابردوو و هەموو شتێکت
بۆ دایکم،باس ئەکەم
تۆ وەرە
سەفەر تاکەی
بۆ ئەبێ گەرانەوەت هەر خەو بێ !!
بۆ ئەبێ هەر لە حەسرەت بم
تاکەی ژوان وا چۆڵ و هۆڵ،بێ !!
تۆ وەرە
من ترسم لەوەیە پێش مەرگ نەیەی
بۆ ئەبەد دیدەم جارێکیتر نەتبینێ
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com