مایکل رێتنی،نێردەی تازەدیاریکراوی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریە،ئەمڕۆ هەینی بە مەبەستیگفتوگۆ دەربارەی پرسی سوریە گەیشتە مۆسکۆ.
مایکل رێتنی دیپلۆماتێکی عەرەب زمانی ئەمریکیە کە لە زۆرێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست حزوری هەبووە. رێتنی دوای گەیشتنی بە مۆسکۆ لە گەڵ میکائیل بۆگدانۆف،جێگری وەزیری دەرەوەی روسیە دیدار و گفتوگۆی کرد.
سەفەری رێتنی بۆ مۆسکۆ هاوکاتە لە گەڵ هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی روسیە بۆ چارەسەری قەیرانی سوریە.بڕیار وایە دووشەممەی داهاتووش،وەزیری دەرەوەی روسیە لە گەڵ نوێنەرانی بەشارئەسەدلە تاراوگە و لە ناوخۆی سوریە کۆ ببێتەوە.
لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تێکڕای دەنگ پشتیوانیان لە چارەسەری پرسی سوریە بە شێوەی سیاسیانە کرد،بەڵام تا وەکوو ئێستا پرۆژە پێشنیارکراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی زلهێزی جیهان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئەم وڵاتە لە گەل شکست بەرەوروو بۆتەوە.