نوچه‌نێت-ئه‌نادۆڵ
ئه‌مڕۆ خه‌ینی داعش مزگه‌وتێكی دیكه‌ی له پارێزگای موسڵ ته‌قانده‌وه به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌زارێك له نزیكیه‌تی.
عه‌بدولڕه‌حمان جبوری كه پله‌ی موقه‌دده‌می هه‌یه له سوپای عێراق له‌وباره‌یه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی وتوووه “چه‌كدارانی داعش مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كری سدیقیان له شارۆچكه‌ی شورا ته‌قانده‌وه كه 40 كیلۆمه‌تی كه‌وتۆته خوارووی شاری موسڵ به بیانووی ئه‌وه‌ی له ته‌نیشتی ئه‌و مزگه‌وته‌دا مه‌زاری پیاوچاكێك هه‌یه”.
به وته‌ی جبوری داعش مزگه‌وته‌كه‌یان بۆمبڕێژكردوه و دواتر ته‌قاندوویانه‌ته‌وه و ته‌واو وێرانیان كردووه.
ئه‌و مزگه‌وته‌ی داعش ته‌قاندیه‌وه میژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و میژووه‌كه‌ی بۆ سه‌دان ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێشووتریش له موسڵ داعش شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی حه‌زه‌ر و نه‌مرودی ته‌قانده‌وه كه میژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه جگه له وێرانكردنی مۆزه‌خانه‌ی موسڵ، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی به‌رفاوانی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه.