نوچە-رادیۆ فەڕەنسە
فلیمێکی کۆمیدی ئیسرائیلی بە ناوی”فەلافلی ئەتۆمی”کە سەبارەت بە قەیرانی ئەتۆمی ئێران چێ کراو و بڕیار وایە لە ١٠ی سێبتامبری ئەمساڵ لەم وڵاتە پیشان بدرێ،جگە لە ئیسرائیل،لە سەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکانیش هەرای ناوەتەوە.
هۆیەکەشی دەگەرێتەوە بۆ لافیتەی رێکلامی فیلمەکە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە سەر بینایەکی تەل ئەبیب هەڵواسرابوو وتیایدا لەسەر ئاڵای ئێران و ئیسرائیل نووسرابو”بە زوویی لەم شوێنە باڵویزخانەی ئێران دەکرێتەوە”.هەڵواسینی ئەم لافیتەیە لە ئیسرائیل بووە مایەی پرسیار و سەرسووڕمانی خەڵکی ئەم وڵاتە.سەرئەنجام بەرهەمهێنەرانی فلیمەکە لە روونکردنەوەیەکدا رایانگەیاند کە مەبەست لە دانانی ئەم لافیتەیە،رێکلام کردنە بۆ فلیمی “فەلافلی ئەتۆمی”.
فەلافلی ئەتۆمی گێڕانەوەی بەسەرهاتی دوو کوڕ و کچی گەنجی ئیسرائیلی و ئێرانیە لە سەر تۆری کۆمەڵایەتی.هەر دوو ئەو شارانەی کە ئەم دوو کەسەی تێدا دەژین دامەزراوە وبنکەی ئەتۆمی لێیە ، هەر بۆیە بۆ پێشگرتن لە روودانی شەڕ لە لایەن سەرۆکەکانی هەر دوو وڵاتەوە،دەست دەکەن بە گۆڕینەوەی زانیاری نهێنی وڵاتەکانیان.
دەرهێنەری فلیمەکە رایگەیاندووە: لە دروستکردنی ئەم فلیمە مەبەستێکی ئاشتیخوازانەی هەیە و تەنها نیەتی سەرقاڵکردنی بینەرانی فلیمەکەیە،دەشڵێ:هەروەها ویستوویەتی لە رێگەی ئەم فلیمەوە رۆحیەی سەربازیگەری و شەڕانگێزی بخاتە ژێر پرسیارەوە.