نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
رێكخراوی مانگی سووری لیبی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ شه‌پۆلی ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ته‌رمی 82 كۆچبه‌ری نایاسایی فڕێداوه‌ته‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریاكه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئه‌وانه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت پێشووتر له‌نێو ده‌ریاكه به‌له‌مێك نقوك ببوو كه 198 كه‌سی له‌سه‌ربوو هه‌موویان خنكابون، بۆیه ئێستا ئه‌وان چاوه‌ڕوانی بینینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانی دیكه‌ن.
دوێنێ له‌نێو ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی نایاسایی نقوم بوو، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی له‌نێوچوون و تا ئێستا ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان به وردی شوناسی قوربانییه‌كان نه‌زانراوه.