نوچه‌نێت-هه‌ولێر
به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێڕی گشتی ی.ن.ك له چاوپێكه‌وتنێكی ماڵپه‌ڕی نیقاشدا ده‌ڵێت ئیدی ئه‌وه به‌سه‌رچوو عێراق سوپایه‌كی یه‌كگرتوو ناوه‌ند درووستبكاته‌وه و ئاماژه به رۆڵی كارای پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.
نیقاش پرسیاری له به‌رهه‌م ساڵح كردووه سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه گوتویه‌تی “واقیعێك هه‌یه له‌عێراقدا له‌ساڵی 2003ه‌وه به‌هاوكاری ئه‌مریكیه‌كان‌و به‌پاره سه‌رفكردن‌و پڕچه‌ككردنێكی زۆری عێراق‌و هاوپه‌یمانان هه‌وڵدرا سوپایه‌كی عێراقی نیشتمانی دروست بكرێت، ئه‌م سوپایه دووچاری گه‌نده‌ڵی‌و كێشه‌و گرفتی جۆراو جۆر بوو نه‌یتوانی كاره‌كانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت تا وای لێهات توایه‌و نه‌ماو دوای كه‌وتنی موسڵ هه‌ندێ كه‌س پیێان وابوو سه‌ر له‌نوی سوپای عێراق پێكبهێنرێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌مه قابیلی دروستكردنه‌وه نیه، پێشمه‌رگه هێزێكی كاریگه‌رو به‌هێزه له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش سه‌رباری كه‌موكورتی لۆجستی‌و دامه‌زراوه‌یی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌رگری له‌خاكی خۆی‌و ناوچه‌كانی خۆی ده‌كات ده‌توانێت كاره‌كانی خۆی بكات به‌هه‌مان شێوه حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینی‌و سه‌رنجه‌كان هێزێكی شه‌ڕكه‌ربووه به‌رامبه‌ر به‌داعش، سوپای عێراق به‌داخه‌وه دووچاری هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه بۆته‌وه‌و به‌لای منه‌وه به‌واقیعی ئێستای عێراق پێكهێنانه‌وه‌ی ئارته‌شی عێراقی وه‌ك جاری جاران ئامانجێكی قورسه‌و به‌جێ ناگات، ئێستا داهاتی عێراق زۆر كه‌می كردووه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر دابه‌شبوونی سیاسی‌و تایه‌فی‌و ئیتنی له‌عێراق ئه‌و سوپا نیشتمانیه دروست نه‌بوو كه بڕوای به‌پڕۆژه‌ی نیشتمانی هه‌بێت بۆیه ئه‌مڕۆ هێزی شه‌ڕكه‌ر پێشمه‌رگه‌یه، هێزی شه‌ڕكه‌ر حه‌شدی شه‌عبیه، ئه‌وه‌ی كه پێویسته لێره‌دا هاوكاری هێزی ناوچه سوننیه‌كانه كه بتوانن ڕوبه‌ڕوی داعش ببنه‌وه، ئه‌مه واقیعێكه ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، حه‌شدی شه‌عبی هیوادارم بتوانین له‌ناو پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تدا كاربكات‌و به‌دیلیان نیه له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی لێده‌كه‌ن، ئه‌مه واقیعێكه‌و ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین چۆن ده‌چێته قاڵبی شیرازه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌وه پرسیاره گه‌وره‌كه‌یه له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت (عه‌بادی)و پێكهاته سیاسیه‌كانی تری عێراق، به‌ڕای من نمونه‌ی پێشمه‌رگه نمونه‌یه‌كی باشه عێراق به‌ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی حكوم ناكرێت‌و سەردەمی سوپای مه‌ركه‌زی كۆتایی هاتووه.”
له‌باره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا كوردستانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، ساڵح جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا سازان چاره‌سه‌ره، ئه‌و ده‌ڵێت: “له‌كوردستان له‌لایه‌ك ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌و پێگه‌یه‌كی له‌به‌رچاوو به‌رجه‌سته‌كراوی هه‌یه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام له‌لایه‌كی تر كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی حكومڕانی‌و سیاسی‌و تێڕوانینی جیاواز هه‌یه له‌هه‌مانكاتدا قه‌یرانێكی ئابوری سه‌خت ڕوویكردۆته ئه‌م وڵاته بژێوی‌و موچه‌و نان‌و كه‌سابه‌تی خه‌ڵكی خستۆته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه قه‌یرانه‌كه جدییه‌و پێویستی به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌و كێشه‌مان هه‌یه به‌كێشه‌ی گه‌وره‌تر چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌م كێشانه پێویستی به‌چاره‌سه‌رو سازان‌و ڕێككه‌وتنی نێوان هێزه سه‌ره‌كیه‌كاندا هه‌یه بۆیه له‌حاڵه‌تی قه‌یرانه‌وه به‌ره‌و ئاسۆی چاره‌سه‌ر بڕۆین‌و ئه‌بێت تێڕوانین‌و لێكدانه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ربێت ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش به‌یه‌كلاو دوولا ناكرێت به‌حه‌لی دوو لایه‌نه‌ش ناكرێت، به‌ڵكو پێویستی به‌كۆده‌نگی‌و سازانێكی هێزه سه‌ره‌كیه‌كان هه‌یه‌و تێبگه‌ین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان هه‌یه‌و شانازی پێوه بكه‌ین، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا كێشه‌ی بژێوی‌و موچه‌و ژیان‌و كه‌سابه‌تی خه‌ڵكمان هه‌یه پێویستی به‌پشتیوانی‌و چاره‌سه‌ر هه‌یه‌و كێشه‌مان هه‌یه كه ده‌بێ باشتر و چاكتر خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین.”