نوچە-ئاژانسی مهر
نوێنەرایەتی فەلەستین لە رێکخراوی نەتەوەیەکفرتووەکان باس لەوە دەکات کە گەڵاڵەی هەڵدرانی ئاڵای فەلەستینی لە بنکەی سەرەکی ئەم رێکخراوەو نووسینگەکانی، ئامادە و پێشکەش کردووە.
نوێنەرایەتی فەلەستین لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم گەڵاڵەی ئامادەکردووە.بە پێی ئەم گەڵاڵەیە دوو وڵاتی فەلەستین و واتیکان کە دوو ئەندامی چاودێر لە نەتەوەیەکگرتووەکانن ،مافی ئەوەیان پێ بدرێ کە ئاڵاکانیان لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵبدرێ. لە نەتەوەیەکگرتووەکان تەنها ئاڵای ئەو وڵاتانە هەڵدەدرێ کە ئەندامی تەواو بن.
لە هەمان کاتدا،واتیکان داوای لە فەلەستن کردووە کە لە گەڵاڵەکەی خۆیدا بە هیچ شێوەیەک باسی واتیکان نەکرێ.