نوچەنێت
مامۆستایەکی ئاینی شاری هەولێر هۆشداری دەداتە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و داوای بەخەبەر بوونەوەیان لێ دەکات.
مامۆستا مەزهەرخۆراسانی مامۆستای ئاینی لە شاری هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك نوسینێك بڵاو دەکاتەوە و کە بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستانی نوسیوە.
لەو نوسینەدا ئەو مامۆستایە دەڵێت “تکایە لە کوێ خەوتوون،گەنج و لاو و ژن و منداڵ و پیرەژنی کورد و کوردستان لە هەندەران و ڕێگای مەرگدا لە دەریا و کابینە و شاحینەی سەیارە و تڕۆمبێلدا دەخنکێن”.
لەدرێژەی ئەو نوسینەدا ئەو مامۆستایە دەڵێت “بەهۆی گرفت و قەیرانەکانی کوردستان خەڵکێکی زۆر لە هاونیشتیمانیان ڕوویان لە هەندەران کردووە و ڕێگای مەرگیان هەڵبژاردووە بۆ دەرباز بوون لەم ژیانە پڕ لە کولە مەرگییە”
مامۆستا مەزهەر لە درێژەی نوسینەکەیدا دەڵێت” دەبێت حکومەتی هەرێم ئاوڕێکی جدی لە بژێوی ژیانی خەڵکی بداتەوە و چارەسەرێکی زۆر بەپەلە لەو کێشە گەورە بکاتەوە و لە خەمی هاونیشتیمانیانی خۆیدا بێت”.
…
ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەی مامۆستا مەزهەر خۆراسانیە:
…
بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییە بێ خەمەکەی کوردستان …تکایە لە کوێ خەوتوون،گەنج و لاو و ژن و منداڵ و پیرەژنی کورد و کوردستان لێ دیارە لە هەندەران و ڕێگای مەرگدا لە دەریا و کابینە و شاحینەی سەیارە و تڕۆمبێلدا دەخنکێن؟
..
بەهۆی گرفت و قەیرانەکانی کوردستان خەڵکێکی زۆر لە هاونیشتیمانیان ڕوویان لە هەندەران کردووە و ڕێگای مەرگیان هەڵبژاردووە بۆ دەرباز بوون لەم ژیانە پڕ لە کولە مەرگییە،دەبێت حکومەتی هەرێم ئاوڕێکی جدی لە بژێوی ژیانی خەڵکی بداتەوە و چارەسەرێکی زۆر بەپەلە لەو کێشە گەورە بکاتەوە و لە خەمی هاونیشتیمانیانی خۆیدا بێت،ئەرکی سەرشانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەڕێگای نوسینگەکانی دەرەوە بۆ کاری پەیوەندی وڵاتان بە ئەرکی خۆی هەستێت کەکار ئاسانی بکات بۆ ئاوارە وکۆچەرییەکانی هەڵهاتوو لەدەست گرفت و قەیرانەکانی کوردستان و دەستی ناعەدالەتیبە جۆرێك لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە گفتوگۆبکات کە ڕێزی هاوڵاتیانمان بگرن و مافەکانی مرۆڤ ڕەچاو بکەن و کارئاسانییسن بۆ بکرێت لە مافی پەنابەری و هەموو ئەو کار و خزمنەتگوزارییانەی کە شایانە بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی تا خوای گەورە ئاوڕێکی خێریان لێ ئەداتەوە تا چیتر نەبنە خۆراکی دەریا و لە ڕێگای مەرگدا نەبنە قوربانی ناعەدالەتی ئەم هەرێمە.
ئیتر سوپاس
براتان:شێخ مظهري خوراسانی