نوچه‌نێت-ئاژانسه عێراقییه‌كان
ئیمام جومعه‌ی نه‌جه‌ف ئاشكرای ده‌كات 160 به‌رپرسی به‌غدا بۆ حه‌جكردوون روویان له سعودیه گرتووه و ره‌خنه‌ش له‌وه ده‌گرێ.
سه‌دره‌دین قه‌بانچی له وتاری هه‌ینی خۆیدا له حوسێنییه‌ی شاری نه‌جه‌ف، ره‌خنه‌ی له‌و به‌رپرسه عێراقییانه گرت كه له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی عێڕاقدا خه‌ریكی ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمی حه‌جن و گوتویه‌تی “160 به‌رپرسی حكومه‌تی عێڕاق بۆ حه‌ج به‌ڕێكه‌وتوون، له‌كاتێكدا ده‌بوو كاری له‌پێشینه‌ی ئه‌وانه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی عێراق بووایه”.
هه‌روه‌ك پشتیوانیی خۆیشی بۆ هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی دوپاتكرده‌وه و وتی نابێ هیچ به‌رپرسێ به هیچ بیانوویه‌ك خۆی له لێپرسینه‌وه بدزێته‌وه.
قه‌بانچی به توندی ره‌خنه‌ی له عه‌ره‌بستانی سعودی گرت كه شه‌ڕی حوسییه‌كان ده‌كات و وتویه‌تی به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له خه‌ڵكی یه‌مه‌ن ده‌دات.