شوفێری تاکسییەکە بۆ کوژرا ؟

0

نوچەنێت

لەچەند ڕۆژی رابردوودا هەواڵی کوژرانی شوفێرێکی تەکسی لە شاری هەولێر بڵاو بوویەوە و وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە.

ڕۆژی ٢٥ ی ئەم مانگە پۆلیس ئاگادار دەکرێتەوە کە (هادی ساڵح محەمەد) تەمەن ٤٩ سال کە شوفێری تاکسییە بێ هەواڵە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە و ژمارە تێلفۆنەکەشی لەو ڕۆژەدا داخراوە،کەس و کارەکەی هەر ئەو ڕۆژە دەزگاکانی پۆلیسی هەولێر ئاگادار دەکەنەوە.

دوای گەڕان و بەدواداچوونی دەزگاکانی پۆلیسی هەولێر دواجار تەرمی شوفێری تەکسییەکە دەدۆزنەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی دەکرێت.

کاروان خۆشناو وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی ئەو ڕووداوە دەکات و دەڵێت” شۆفێرەکە کە ٤٩ ساڵ بووە”.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا نەقیب کاروان خۆشناو وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند”دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئەم مانگە خانەوادەی ونبوو پۆلیسیان ئاگادارکردەوە بە ونبوونى کەسێک بەناوی ( ھادی صالح محمد)، تەمەن (٤٩) ساڵ،پیشە شوفێر تاکسی، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کردەوە و دەستی بە گەڕان و پشکنین کرد و دوای کۆکردنەوەی چەندین زانیاری لەسەر ناوبراو، بەڵام بەداخەوە دوێنێ کاتژمێر (٤)ی عەسر، تەرمی شوفێری تاکسیەکە لە مامەجەڵکە دۆزرایەوە، تەرمەکەی ھەڵگیراوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە”

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕێکاری دەزگای پۆلیسی خستە ڕوو و دەڵێت” ئێستا پۆلیس سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتبار و دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ناوبراوە و دۆسیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە”.

بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و نازانرێت هۆکاری سەرەکی کوژرانی ئەو شوفێر تاکسییە چییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com