نوچەنێت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەرواری 28ی ئابی 2015 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانی هەردوو گوندی قه‌بری سه‌ید و لاكه‌چه‌یان دەکەن،لە بۆردوومانەکەدا ئەمیرێك و 15 چەکدار دەکوژرێن.
………
ڕەشاد گەڵالەیی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مەخموورەوە ڕایگەیاندووە کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر چەکدارانی داعش لە هەردوو گوندی قه‌بری سه‌ید و لاكه‌چه‌یان ئەمیرێك بە ناوی (ئه‌حمه‌د جه‌میل) کە به‌رپرسی باڵای داعش بوو له سنووری ناحیه‌ی قه‌راج كوژراوه.
گەڵاڵەیی ئەوەشی ڕاگەیاندووە ئەو بۆردوومانانە دوای ئەوە دێت ماوەی 20 کاتژمێرە فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ئاسمانی مەخموور و گوێڕدا دەسوڕێنەوە، ئه‌و گوندانه‌ش كه بۆردوومان كراون ده‌كه‌ونه رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی قه‌راج،لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا 12 چەکداری داعش بریندارن و 15 دیکەش کوژراون.