نوچەنێت
سێ ڕۆژە بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان کارمەندان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کردووەو کار و باری هاوڵاتییانیان پەک خستووە.
کارمەندان و فەرمانبەرانی دوو فەرمانگەی حکومەت رایانگەیاندووە هەتا موچەکانیان وەرنەگرن بە هیچ شێوەیەك دەوام ناکەن.
كوێستان ئه‌كره‌م، جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند”ماوه‌ی سێ رۆژه كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ده‌سیتیان به مانگرتن و بایكۆتكردنی ده‌وام كردووه به‌هۆی دوا كه‌وتن و پێنه‌دانی مووچه‌كانیانه‌وه”.
كوێستان ئه‌كره‌م دەربارەی خۆیان وەك ئیداری ئەو فەرمانگانە قسەی کرد و وتی “ئێمه‌ش وه‌ك ئیداری شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ده‌وامی خۆمان ده‌كه‌ین به‌ڵام كارمه‌ندان و فه‌ره‌مانبه‌ران شاره‌وانی ده‌وام ناكه‌ن و كاروباری هاوڵاتیان له شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به‌رێ ناكرێت”.
كوێستان ئه‌كره‌م پاساو بۆ دەوام نەکردنی فەرمانبەران دەهێنێتەوە و دەڵێت”وه‌ك خۆمان نیگه‌رانین به‌هۆی ئه‌م باروو دۆخه‌وه كه روویداوه قه‌یرانی دارایی درووست بووه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانیش ماوه‌ی سێ مانگه مووچه‌یان وه‌ر نه‌گرتووه، ئه‌گه‌ریش مووچه وه‌رنه‌گرن ناتوانن بژێوی ژیانیان به‌ڕێ بكه‌ن”.
هەر وەك فەرمانبەرانیش بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەیان ڕاگەیاندووە هەتا موچە وەرنەگرن دەوام ناکەن.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە لە قەزای سەید سادق و لە هەڵەبجەش چەند فەرمانگەیەك دەوامی تێدا ناکرێت و مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.