شای سعودیە بۆ”بەرەورووبونەوە لە گەڵ ئێران”سەردانی ئەمریکا دەکات

0

نوچە-بی بی سی فارسی

کۆشکی سپی رایگەیاندووە کە باراک ئۆباما بەم زووانە لە واشنتۆن لە گەڵ ملک سلمان بن عبدالعزیز،شای سعودیە کۆ دەبێتەوە.قەرار  وایەدانیشتنەکە ٤ی سێبتامبر پێک بێت. ئەمە یەکەم سەردانی فەرمی شای نوێی سعودیە بۆ ئەمریکایە.

جاش ئێرنێست،وتەبێژی کۆشکی سپی دوێنی پێنج شەممە رایگەیاندووە کە ئەم سەردانەی شای سعودیە ،نیشانەی گرینگی  وبایەخی پەیوەندی ستراتێژیکی واشنتۆن وریازە.

بە وتەی ئێرنێست،بڕیارە سەرۆکانی هەر دوو وڵات دەربارەی سوریە،یەمەن و هەروەها دۆزینەوەی رێوشوێن  بۆ بەرنگاربوونەوە لە گەڵ چالاکی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکە  گفتوگۆ بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com