نوچە-ئیرنا
راگەیەنەکانی بەریتانیا دوێنێ پێنچ شەممە ٢٧ی ئاگۆست، رایانگەیاند کە هاووڵاتیەکی بەریتانی بە ناوی”جنید حسین”کە لە هاککەرە بەناوبانگەکانی ناو ریزەکانی داعش بووە،لە سوریە لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کوژراوە.
بەرپرسانی ئەمریکایی وێڕای پشتراستکرنەوەی ئەم هەواڵە،رایانگەیاندووە کە ناوبراو لە لایەن فرٶکەیەکی بێ فرۆکەوانیئەم وڵاتەوە کوژراوە.
جنید حسین کە لە ٢٠١٣،لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا پەیوەست ببوو بە ریزەکانی داعشەوە،لەمۆرە ناسراوەکانی داعش بووە.گاردیەن لەم بارەوە نووسیویەتی:جنید حسین کە لە داعشدا بە “ابو حسن البریتانی”ناسراوبوو زیاتر لەوەی هاککەر بێت،لە مۆرە کلیدیەکانی داعش بووە لە بواری سایبەری یەوە.
گاردیەن هەروەها دەنووسێ:لە دوای جان جیهادی یان هەمان جان قەساب کە بە هۆی سەربڕینی بارمتە رۆژئاواییەکان ناوبانگی دەرکردبوو،ئەبو حەسەن بەریتانیش لە ریزەکانی داعشدا رۆڵ و ناوبانگی تایبەت بە خۆی هەبووە.