ڕاگەیەنراوێك ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت

0

نوجەنێت

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا رێكخراوكی ژینگەیی ڕاگەیەنراوێك بلاو دەکاتەوە کە تێیدا پێشنیارێک دەخاتە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕێکخراوی سروشتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا پێشنیاری ئەوە دەکەن فەرمانی ئەوە دەربکرێت کە هاتوچۆ لە نێوان وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان کەمکرێتەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :

بۆ کەمکردنەوەی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل لە نێوان وه‌زارەت و فەرمانگە حکومییەکاندا بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی پۆست و نوسراوەکان پێشنیاری ڕیکخراوەکەمان دەخەینە پێش چاوتان و بەهیواین کاری لەسەر بکەن “.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا چەند خاڵێک خراوەتە ڕوو کە ئەمانەی خوارەوەیە:

1-پشت بە فەرمانگەی پۆستە و گەیاندنی شار و شارۆچکەکان ببەسترێت و ئەو شار و شارۆچکانەی فەرمانگەی پۆستە و گەیاندنی لێی نیە کاربکرێت بۆ کارکردنەوەی.

2-وه‌زارەت و فەرمانگە حکومیەکان پێکەوە ببسرێنەوە، ئاڵوگۆڕی پۆست و نوسراوەکانیان لە ڕێگای بەکارهێنانی پۆستی ئەلکترونیەوە بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com