نوچەنێت
لە میانەی زیاد بوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ،دوو ئۆتۆمبێل پێکدا دەدەن و دوو پێشمەرگەی تێدا بریندار دەبن.
بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆك لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بەم جۆرە ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە”رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی ئابی 2015، رووداوێكی هاتوچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌كی قه‌زای سێمێل بۆ زاخۆ روویدا”.
ئۆتۆمبێلەکان یەکیان ئۆتۆمبێلی دوو پێشمەرگەکە بووە یەکیشیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرێکی تورك بووە هەر وەك ڕائیدی مافپەروەر ئازاد تاها
ڕایگەیاند کە: “رووداوه‌كه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری توركی و له‌گه‌ڵ بابه‌هانێكی پێشمه‌رگه‌دا روویداوه”.
بەرپرسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك دەڵێت”شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر رووه‌و ساید له سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌كی قه‌زای سێمێل بۆ زاخۆ له نزیك دۆبانێ روویشتووه”.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی دهۆك قوربانییەکانی ڕووداوەکە دەخاتە ڕوو و دەڵێت”له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه دوو كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون كه هه‌ردوكیان پێشمه‌رگه‌بوون دوتر گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشانه‌ی فریاكه‌وتن له دهۆك”.